به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی کاروباری په‌نابه‌رانی سوری له لوبنان ده‌ڵێت نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک له باکوری لوبنان 30 برینداری سوری ده‌رکردووه که له توندوتیژیـیه‌کانی ناو سوریادا پـێوه‌بووبوون.
خالد مسته‌فا ئه‌مه‌ی بۆ ئاژانسی دهنگوباسی فڕانس پـرێس ڕاگه‌یاند و گوتی نه‌خۆشـخانه‌ی علم ئه‌لدین له ناوچه‌ی منیـیه ئه‌و بریندارانه‌ی ده‌رکردووه به‌هۆی نه‌دانی پاره له به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌رکردنیان. گوتیشی ته‌نانه‌ت ڕێگه‌یان پـێنهداون شته‌کانی خۆشیان به‌رن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که به زۆر کراونه‌ته ده‌رێ و سووکایه‌تیـیان پـێـکردوون. ده‌ڵێت نزیکه‌ی 80% یان شکاویـیان هه‌بووه و ئامێری تایبه‌ت به شکاویـیان پـێوه‌بووه و هه‌موو ئامێره‌کانیان لێـکردوونهتهوه.
پاشان به‌شێـکیان به زمانی به‌ڕۆژووه‌وه بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی 2 کاژمێر له‌سه‌ر شه‌قامێـکی نزیک نه‌خۆشـخانه‌که چاوه‌ڕێ بوون تاوه‌کو ئامبوڵانسه‌کانی خاچی سووری لوبنانی هاتووه و بۆ نه‌خۆشـخانه‌ی زه‌هرای شاری ته‌رابلوسی گواستوونه‌ته‌وه.
به‌ڵام کارمه‌ندێـکی نه‌خۆشـخانه‌که که ئه‌ویش بۆ ئاژانسی فڕانس پـرێس قسه‌ی کردبوو، گوتویه‌تی جگه له‌وه‌ی پاره‌ی چاره‌سه‌رکردنه‌که‌یان نه‌دابوو، نهخۆشـخانهکهش وه‌کو که‌مپـێـکی ئاواره سوریـیه‌کانی لێهاتبوو و نه‌ده‌کرا خه‌ڵـکی ناوچه‌که تیایدا چاره‌سه‌ربکرێن.
نه‌خۆشـخانه‌که دوو نهۆمیـیه و نزیکه‌ی 40 قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌خۆشی تیادایه .