ئیخوانه‌کان و لایه‌نگرانی تری موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کارخراوی میسر به‌رده‌وامن له خۆپیشاندان تا مورسی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
زۆرێک له چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان ناڕه‌زایی خه‌ڵک به‌رامبه‌ر به مورسی و هه‌روه‌هاش هه‌ڵوێستی له‌شکری وڵاته‌که به‌رامبه‌ر به سه‌رۆکی له‌کارخراوی وڵاته‌که شیانه‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی مورسی بۆ ده‌سه‌ڵات ناهێڵێته‌وه.
دکتۆر یومنا ئه‌لحوماقی، پسپۆڕی ئابوری سیاسی له زانکۆی قاهیره ده‌ڵێت گه‌لی میسر ڕۆژی 30 مانگی 6 قسه‌ی خۆی کرد و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئیخوانه‌کانی ڕه‌تکرده‌وه و ئێستاش وه‌ک ده‌ڵێت ئیخوانه‌کان چی بکه‌ن یان نه‌یکه‌ن نابێته مایه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مورسی بۆ ده‌سه‌ڵات.
دکتۆر ئه‌لحوماقی ده‌شڵێت ئیخوانه‌کان و لایه‌نگرانیشیان بۆیان هه‌یه تا چه‌ندێک ده‌خوازن خۆپیشاندانی خۆیان بکه‌ن و ناڕه‌زاییه‌تی خۆیان ده‌ربڕن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه و ده‌شڵێت ئه‌و خۆپیشاندانه‌ش تا ئه‌و شوێنه‌ی ئاشتیانه‌ن هیچ که‌سێک و لایه‌نێک بۆیان نییه به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه.
له‌سه‌ر بنچینهوی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر یومنا ئه‌لحوماقی، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی میسر له‌سه‌ر لیستی پارتی نیشتیمانی، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: