لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کارلابراوی میسر به‌رده‌وامن له ناڕهزایـیهکانیان له دژی ئه‌و ئاڵوگۆڕه سیاسیـیه‌ی له وڵاته‌که‌یاندا کراوه، ئه‌مه‌ش پاش ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی کاتی نوێ که هیچ وزیرێـکی لایه‌نه ئیسلامیـیه‌کانی تیادا نیـیه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له به‌رده‌م داموده‌زگا حکومیـیه‌کان له قاهیره سـازکران و خۆپـیشـانده‌ران داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مورسیـیان کرد.
له لایه‌کی دیکه کاثرین ئاشتۆن به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌ردانی قاهیره ده‌کات تاوه‌کو له‌گه‌ڵ میسریـیه‌کاندا کۆبـبێته‌وه.
ئاشتۆن له به‌یاننامه‌یه‌کدا گوتویه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کاتی عه‌دلی مه‌نسور و ئه‌ندامانی حکومه‌تی نوێ کۆده‌بێته‌وه و هه‌روه‌ها دیداریشی ده‌بێت له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیـیه‌کان و نوێنه‌رانی ڕێـکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی.
ئاشتۆن گوتیشی ئه‌و ده‌چێت بۆ میسر تاوه‌کو دووپاتی بکاته‌وه یه‌کێتی ئه‌وروپا به توندی له‌گه‌ڵ پـرۆسه‌ی سیاسی‌دا که هه‌موو که‌س و لایه‌ک بگرێته‌وه و ڕه‌چاوه‌ی هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵانه بکات که پشـتگیری له دیموکراسی ده‌که‌ن.