ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌تیکردووه‌ته‌وه وتووێژ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د به‌رادعی جێـگری سه‌رۆکی کاتی میسر بکات، ده‌ڵێت نوێنه‌ری شه‌رعی وڵاته‌که‌ی نیـیه.
ئێواره‌ی چوارشه‌ممه له ئێواره خوانێـکی ڕه‌مه‌زاندا که سه‌رۆکایه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی له ئانکه‌ره سـازیکردبوو، ئه‌ردۆغان گوتی ئه‌و ته‌نها وه‌ڵامی ئه‌و کاربه‌ده‌سـتانه ده‌داته‌وه که هه‌ڵبژێردراون.
به‌پـێی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا محه‌مه‌د به‌رادعی هه‌وڵی دابوو به ته‌له‌فون قسه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا بکات، به‌ڵام ئه‌م وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه و گوتویه‌تی جگه له کاربه‌ده‌سـتانی هه‌ڵبژێردراو قسه له‌گه‌ڵ که‌سی دیکه ناکات.
ئه‌ردۆغان هه‌ر له ئێواره خوانه‌که گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر بهرادعیش له شوێنی مورسیدا بووایه، ئه‌وا هه‌مان هه‌ڵوێستی ده‌بوو، ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌که په‌یوه‌ندی به محه‌مه‌د مورسیـیهوه نیـیه، به‌ڵـکو ڕێزگرتنێـکه له گه‌لی میسر که به هه‌ڵبژاردنێـکی ئازاد و بێگه‌رد هه‌ڵیانبژاردبوو.
پاشان ئه‌ردۆغان سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی که چۆن جه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی عه‌دلی مه‌نسوری له پـۆستی سه‌رۆکی کاتی وڵاته‌که داناوه و پاشـان ده‌چێته به‌رده‌می و وه‌ک وه‌زیر سوێند ده‌خوات.