مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆکی ئێران له نێوه‌ندی بارێکی توندی ئاسایشیدا له باشوری عێراقه به مه‌به‌ستی سه‌ردان کردنی دووان له هه‌ره پیرۆزترین شاره‌کانی موسڵمانه شیعه ئاینزاکان.
ڕۆژی 5شه‌ممه سه‌رۆکی ئێران که له‌سه‌ر له‌کار لاچوونه بۆ سه‌ردانێکی دوو ڕۆژی گه‌یشته به‌غدا.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆکی ئێران بۆ هه‌ردوو شاری نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌کانیه‌تی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی عێراقدا به مه‌به‌ستی تۆکمه کردنی ڕێکه‌وتنه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
سه‌رۆکی ئێران به خه‌نده‌وه ده‌ستی سڵاوی بۆ شیعه‌کان به‌رزکردۆته‌وه هاوکاتی چونه ژوره‌وه‌ی بۆ مه‌زاری ئیمامی عه‌لی له شاری نه‌جه‌ف.
هێزه ئاسایشیه‌کان له مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری شه‌قامی فڕۆکه‌خانه‌ی نه‌جه‌فه‌وه تا مزگه‌وته گومبه‌ز زێڕه‌که بڵاوبووبوونه‌وه که به یه‌کێک له هه‌ره پیرۆزترین شوێنه‌کانی موسڵمانه شیعه ئاینزاکان داده‌نرێت.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆمبێک له مزگه‌وتێکی سوننه‌کاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌لانی که‌م 17 که‌س کوژراون.
سادق ئه‌لحوسه‌ینی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که له مزگه‌وتی ئه‌بوبه‌کر ئه‌لسدیقدا بووه له شارۆچکه‌ی وه‌جیهیه له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس و کارمه‌ندانی ته‌ندروستیش ژماره‌ی زیانه گیانیه‌کانیان پشتڕاست کردۆته‌وه و ده‌شڵێن به‌لانی که‌م 50 که‌سیش بریندارن.