هه‌زاران له لایه‌نگرانی محه‌مه‌د سه‌رۆکی له کارلابراوی میسر، ڕۆژی هه‌ینی به ده‌نگ داواکه‌ی ئیخوان ئهلموسلیمینهوه چوون و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی وڵاته‌که‌یان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڕانه سیاسیـیانه‌ی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که‌یاندا هاتووه، هه‌روه‌ها داوایان کرد مورسی بۆ پـۆسته‌که‌ی بگه‌ڕێته‌وه.
له ڕۆژهه‌ڵاتی قاهیره‌ی پایته‌خت لایه‌نگرانی مورسی له نزیک مزگه‌وتی ڕابعه ئهلعهدهوهیـیه گردبوونه‌وه و دروشمیان ده‌گوته‌وه و هه‌روه‌ها به‌رزکردبووه که له سه‌ریان نووسرابوون "کوا ده‌نگه‌که‌م" ، " سیسی بڕۆ مورسی سهرۆکمه" ، "ئیسلامی ئیسلامی" و " بڕوخێت حوکمی عه‌سکه‌ر".
له لایه‌کی دیکه‌وه نه‌یرانی مورسی، له پـێش هه‌موویانه‌وه بزوتنه‌وه‌ی یاخیبوون (حرکة تمرد) له مه‌یدانی ته‌حریر گردبوونه‌وه و پشـتیوانی خۆیان بۆ لابردنی حکومه‌ته‌که‌ی مورسی ده‌ربڕی.
هاوکات هێزه‌کانی له‌شـکری میسر ڕێوشوێنی توندیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ڕێـگه‌گرتن له ڕوودانی توندوتیژی. له پاش نوێژی هه‌ینیش فڕۆکه‌ی جه‌نگی و هه‌لیکۆپته‌ر به‌سه‌ر ئاسـمانی قاهیره ده‌سوڕانه‌وه.