ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزایی یاسایه‌کی نوێی سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی و پارێزگاکان په‌سه‌ند کرد که له ساڵی داهاتوودا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مه‌ش ههنگاوێکی گرنگه به‌ره‌و گواسته‌نه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به هێمنی له ساڵی 2014 که له‌وکاته‌دا هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ییی به‌ڕێبه‌رایه‌تی ناتۆ به ته‌واوه‌تی له وڵاته‌که‌دا ده‌کشێنه‌وه.
ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی ڕایگه‌یاند به‌ڕێز کارزایی یاساکه‌ی په‌سه‌ند کردووه که چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی دیار کردووه‌و له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له‌لایه‌ن په‌رله‌مان په‌سه‌ند کرابوو.
وڵاتانی پاره‌به‌خشی جیهانی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و شه‌فافیان کردبوو به مه‌رجێکی سه‌ره‌کی بۆ به‌رده‌وام بوون له یارمه‌تیدانی ئه‌فغانستان.
له سه‌ره‌تای مانگی 7 دا نوێنه‌رانی 40 وڵاتی جیهان پشتڕاستیان کرد 16 ملیار دۆلار یارمه‌تی ده‌ده‌ن به ئه‌فغانستان به‌ڵام گوتیشیان په‌سه‌ند کردنی دوو یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن مه‌رجن بۆ ئه‌م یارمه‌تیدانه.
هه‌فته‌ی ڕابوردوو کارزایی یاسایه‌کی دیکه‌شی په‌سه‌ند کرد که ڕۆڵ‌و پێکهاته‌ی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان و شێوازی چاودێری کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی وڵاتی دیاری کردووه.
شایانی باسه ماوه‌ی چه‌ندین مانگه له په‌رله‌مانی ئه‌فغانستاندا مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌م دوو یاسایه به‌رده‌وام بوو. ده‌ره‌نجام کۆمسیۆنی هاوبه‌شی هه‌ردوو خانه‌ی خوارو سه‌روی په‌رله‌مان ڕێگایان خۆش کرد تا په‌رله‌مان ئه‌و بڕیاره په‌سه‌ند بکات.
هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ سه‌رۆکێکی نوێ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له 34 پارێزگای ئه‌فغانستاندا له 5 ی مانگی 4 ی ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی یاسای نوێ کاندیداکانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌بێت تا 16 ی مانگی 9 ی ئه‌مساڵ خۆیان ناونوسی بکه‌ن.
کارزایی که دووهه‌م گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی له ساڵی داهاتوو کۆتایی پێدیت به پێی یاسا ناتوانێت بۆ گه‌ڕی داهاتوو خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه.
نیگه‌رانی ئه‌وه هه‌بوو که کارزایی په‌سه‌ند کردنی ئه‌و یاسایانه دووا بخات به هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌و هه‌ڵبژاردن له کاتی خۆیدا نه‌کرێت یان ده‌نگدان به‌و شێوه‌یه‌ی که خۆی ده‌یویست ئه‌نجام بدرێت.
کارزایی که ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی یاسای هه‌یه گوتویه‌تی هیچ چاوی له گه‌ڕی سێیه‌م نییه و ده‌خوازێت پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان خۆی خانه‌نشین بکات. به‌ڵام هێشتا ڕوون نییه ئایه کارزایی پشتیوانی له کاندیدێکی تایبه‌ت ده‌کات که یه‌کێکیان براکه‌یه‌تی و له ناو سیاسه‌تی ئه‌فغانستاندا چالاکه.