دکتۆر که‌مال سه‌ید قادر کاندیدی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ڕۆژی هه‌ینی له شاری هه‌ولێر هێلکه و ته‌ماته باران ده‌کرێت و دواتریش چه‌ند که‌سێک لێی ده‌ده‌ن و بریندار ده‌بێت و ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی هه‌ولێر.
پێشتر دکتۆر که‌مال ڕاگه‌یاندنێکی بڵاو کردبووه‌وه که وه‌ک خۆپیشاندانێک ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ دوو ساڵی تر له پاش دوو گه‌ڕی ته‌واوی سه‌رۆکایه‌تی.
ئه‌م درێژکردنه‌وه‌یه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه ڕۆژی 30 ی مانگی شه‌ش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بڕیاری لێدرا.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌که‌مین جار نییه ئه‌م جۆره هێرشانه بکرێنه سه‌ر جودابیران له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم.
پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق که یه‌کێکه له لایه‌نه فه‌رمانڕه‌واکانی هه‌رێم له ڕاگه‌یاندنێکدا ئیدانه‌ی ئه‌و کاره‌ی کردووه.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ده‌ڵێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنه هیچ شتێک له ڕاستیه‌کان ناگۆڕێت، که ئه‌م ڕووداوه له ناوچه‌یه‌کی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا ڕوویداوه و ئه‌و هێزانه‌ی ناوخۆ که له‌وێ بوون نه‌یانتوانیوه ئه‌رکه‌کانی خۆیان جێبه‌جێبکه‌ن، هه‌ر بۆیه وه‌ک دکتۆر کامه‌ران ده‌ڵێت ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی به‌رامبه‌ر به دکتۆر که‌مال سه‌ید قادر کرا به هیچ ڕاگه‌یاندنێک ناسڕێته‌وه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک پسپۆڕی سیاسی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: