ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه ئاستی توندوتیژی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له عێراق به‌رزبۆته‌وه.
شوان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت وه‌ک ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌نه‌خشه‌و پلانی فه‌رمانده‌یی ئاسایش ڕازی نیه و به‌وشێوه‌یه ئاسایش ده‌سته‌به‌ر ناکرێت، تیرۆرستان ده‌توانن به‌ئاسانی ده‌ستیان بگاته ئامانجه‌کانیان، شاده‌ما‌ری ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی عێراق به‌ته‌واوه‌تی ئفلیچ بوه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت تیرۆر بۆته ده‌رکه‌وته‌یه‌کی جیهانی، بۆیه زیاتر پێویستیمان به‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی دراوسێ و جیهاندا بۆ گۆرینه‌وه‌ی زانیاری هه‌یه.
له‌گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ وریا كاڵێ له‌به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا، به‌ڕێز شوان محه‌مه‌د هه‌روه‌ها تیشکده‌خاته سه‌ر بێ‌کاری و هه‌ژاری وه‌ک هۆکاریک بۆ تێکچونی باری ئاسایش و ده‌ڵێت "عێراق سوپایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه به‌ڵام وه‌ک فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسێونی به‌غدا عه‌بدول ئه‌میر ئه‌لشمومه‌ری له‌کۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئاسایش وتویه‌تی کارمه‌ندی هه‌یه له‌ڕووی مه‌شق و ڕاهێنانه‌وه شایانی ئه‌وه‌نین بکرێن به‌کارمه‌ندی ئاسایش، بوونی بودجه‌یه‌کی گه‌وره به‌و ڕێژه‌یه گه‌نده‌ڵیه‌کی دیکه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه."
په‌رله‌مانتاری عێراق ده‌شڵێت "له ئێستادا به‌ره‌یه‌کی گه‌وره له‌نێوان گروپه چه‌کداره‌کان و ڕێکخراوه تیرورستیه‌کاندا بۆ ڕووخانی عێراق هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌زگا ئه‌منیه جیاوازه‌کانی عێراق بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان نه‌یانتوانیووه هه‌ماهه‌نگی له‌نیوان خۆیاندا دروست بکه‌ن. شانه و گروپی چه‌کدار هه‌ن له‌لایان هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی عێراقه‌وه پشتیوانی ده‌کرێن و ڕه‌وشی ئاسایشی عیراقیان به‌ره‌و ئاقارێکی ترسناک بردوه."
بۆ گوێگرتن له‌ته‌واوی گفتووگۆکه کلیک له‌سه‌ر ئه‌م فایله ده‌نگیه بکه.