ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌رمی ڕووسیا ده‌ڵێت ئێدوارد سنودنی کارمه‌ندی پـێشـووی ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا پـسۆڵه‌ی وه‌رگرتووه که ڕێـگه‌ی پێ‌ده‌دات له تارانزێتی فڕۆکه‌خانه‌ی مۆسـکۆ بچێته ده‌رێ بۆ ناو وڵاته‌که.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه پاش ڕۆژێـک هات له‌وه‌ی پارێزه‌ری سنۆدن (ئه‌ناتۆلی کۆچیرینا) گوتی سنۆدن ڕه‌نگه له دوو ڕۆژی داهاتوودا بتوانێت ترانزێتی فڕۆکه‌خانه‌ی مۆسـکۆ جێبهێڵێت.
به‌پـێی پارێزه‌ره‌که ئه‌و پـسوڵه‌یه‌ی به سنۆدن ده‌درێت ڕێگه‌ی پـێ‌ده‌دات بچێته ناو شـاره‌وه. گوتیشی به شێوه‌یه‌کی گشتی بڕیاری ده‌زگا به‌رپـرسه‌کان بۆ قبوڵکردنی مافی په‌نابه‌ری نزیکه‌ی 3 مانگ کاتی ده‌وێت.
پـێشتر ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا داوایه‌کی سه‌رۆک ئۆبامای ڕه‌تکره‌وه بۆ ڕاده‌سـتکردنی سنۆدن.
هه‌رچه‌نده ڤه‌نزوێلا و بۆلیڤیا و نیکاراگوا پـێشـتر قایل بوون مافی په‌نابه‌ری به سنۆدن بده‌ن، به‌ڵام ئه‌و مه‌ترسی هه‌یه ئه‌گه‌ربێت و به‌ره‌و ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌مه‌ریکای لاتین بڕوات، ئه‌وا ڕه‌نگه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه هه‌وڵی ده‌سـتگیرکردنی بده‌ن.