Accessibility links

کیم ئونی کۆریای باکور یادی شه‌ڕی کۆریا ده‌کاته‌وه‌


ڕێبه‌ری کۆریای باکور کیم جۆن ئون به‌شداری له‌ ئاهه‌نگی 60هه‌مین ساڵیادی کۆتایی هاتنی شه‌ڕی کۆریادا کرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌ڕێز کیم ستایش و ڕێزی کوژراوه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه‌ی نا، هاوکاتی مه‌ڕاسیمی کردنه‌وه‌ی گۆڕستانێکی نوێش له‌ ده‌ره‌وه‌ی پیونگیانگ تاجه‌گوڵینه‌ی دانا.
ئه‌مه‌ش ده‌رکه‌وتنێکی ده‌گمه‌نی ڕێبه‌ره‌ لاوه‌که‌ی کۆریای باکور بوو که‌ تیایدا جه‌نگاوه‌ره‌ دێرینه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌یکا و چین و کۆریای باکوریشی تێدابوو.
پیونگیانگ چه‌ندڕؤژێک جه‌ژنی نیشتیمانی گه‌ێڕێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌ پێێ وایه‌ له‌ شه‌ڕی سێ ساڵه‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌.
ستیڤ هێرمنی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ مه‌ڕاسیمه‌که‌دابوو که‌ دوو سه‌ربازێ دێرینی په‌له‌ به‌رزی ئه‌مه‌ریکایش له‌وێ بوون فڕۆکه‌وانی پێشووی هێزی ده‌ریای تامس هه‌دنه‌ر و کاربه‌ده‌ستی پێشووی هێزی مارینزی ئه‌مه‌ریکا دیک بۆنلی.
XS
SM
MD
LG