به پێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، تائێستا زیاتر له سه‌د هه‌زار که‌س له شه‌ڕی ناوخۆی سوریادا کوژراون و به ملیۆنان خه‌ڵک له ناو وڵات‌دا ئاواره بوونه و یانیش له وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا بوونه‌ته په‌نابه‌ر.
دێرل گریسگرێبر به‌رپرسێکی باڵایه بۆ داکۆکیکردن له په‌نابه‌ران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێکخراوی Refugees International ده‌ڵیت 1.8 ملیۆن خه‌ڵکی سوریا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بونه‌ته په‌نابه‌ر و 4 ملیۆن که‌س له ناو سوریا دا ئاواره بونه. ئه‌و ده‌ڵێت پنابهرهکان به شێوه‌ی سه‌ره‌کی له وڵاتانی دراوسێ وه‌ک ئۆردن، لوبنان و تورکیا هێندێکیان له عێڕاق و له میسردا نیشته‌جێ کراون.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره که باشه پێویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی په‌نابه‌رانی سوریا چین؟ گریسگرێبر ده‌ڵێت له شوێنێک بۆ شوێنی تر جیاوازه به‌ڵام به گشتی گرفت سه‌ره‌کی په‌ناگه‌و پێویستیه‌کانی داودهرمانین.
ئه‌و ده‌ڵێت بۆ نمونه له باکوری عێراق، ئێمه له ناو که‌مپی دۆمیز بوین، بارێکی سه‌خته، خه‌ڵکی خۆراکیان به پێی پێویست هه‌یه به‌ڵام بێجگه له‌وه هه‌رشتێکی تریان بۆ سه‌خته، نزیکه‌ی نیوه‌ی که‌مپه‌که هیچ سیسته‌می ئاو پاک و خاوێنیان نیه و خه‌ڵکه‌که له ڕۆشێکی زۆر ناپاک و خاوێن دا ده‌ژین. و من زۆر نیگه‌رانم خه‌ڵکه‌که به‌م گه‌رمایه‌ی هاوین توشی نه‌خۆشی بن. هێندێک ده‌ستیان وه داوده‌رمان ڕاده‌گات به‌ڵام بۆ نه‌خۆشیی جیددی ده‌بێت بچنه نه‌خۆشخانه و زۆربه‌شی له دهۆک.