به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه له باکوری ڕۆژئاوای پاکستان به‌لایه‌نی که‌م 57 که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌کی زۆرتریش بریندار بوون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌کان له بازاڕێکی قه‌ره‌باڵغ ناوچه‌ی په‌ریچینار نزیک ناوچه‌ی خێڵه‌کی خوره‌م له سه‌ر سنوری ئه‌فغانستان ڕوویدا.
ئه‌و بۆمبابنه ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ته‌قینه‌وه کاتێک خه‌ڵکی له بازار بوون بۆ کڕینی خواردنی ئێواره‌یان له کاتێکدا له مانگی ڕه‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوون.
ڕیاز مه‌سعود به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای ناچه‌ی خوره‌م ڕایگه‌یاند 72 که‌س بریندار بوون و ڕه‌وشی ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ک له‌وانه زۆر له مه‌ترسیدایه.
پۆلیس ده‌ڵێت به‌لایه‌ن که‌م یه‌كێک له بۆمبه‌کان به مۆتۆرسایکلێکه‌وه به‌سترابوو. و هه‌ر به ماوه‌یه‌کی کورت پاش ئه‌وه ته‌قیه‌نه‌وه‌ئه بۆمبێکی دیکه‌ش ته‌قییه‌وه.
تا ئێستا ڕوون نییه چ لایه‌نێک به‌رپسریار بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه. توندوتیژی ئاینزایی له پاکستان‌دا زیادی کردووه له کاتێکدا گروپه سوننه توندڕه‌وه‌کان به به‌رده‌وامی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ناوچه شیعه نشینه‌کان.
زۆریه‌نی دانیشتوانی په‌ریچینار پێکهاته‌ی شیعه‌ن و پێشتریش له‌لایه‌ن گروپه توندڕه‌وه سوننه‌کانه‌وه هێرش کراوته سه‌ریان.