ڕۆژنامه‌وانی به‌ندکراو به‌همه‌ن ئه‌حمه‌دی ئه‌مویی که له پاش ڕووداوه‌کانی هه‌ڵبژاردنه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌کانی 2009 ده‌ستگیرکراوه و هه‌تا ئێستا له گرتوخانه‌یه، له نامه‌یه‌کی که له گرتوخانه‌ی رجایی شار ناردویه‌تی و تیایدا هیوای خواستووه ته‌واوی گرتووانی سیاسی و بیروباوه‌ڕ له ئێران ببن به جێگای سه‌رنج و به‌دواداچون له لایه‌ن سه‌رکۆماری نوێ حه‌سه‌ن ڕوحانی.
به پێی ماڵپه‌ڕی " کلمه"نزیک له ڕێبه‌رێکی ده‌ستبه‌سه‌رکراوی ئۆپۆزسیۆن میرحسێن موسه‌وی، ئه‌حمه‌دی ئه‌مویی له نامه ئاشکراکه‌یدا ده‌ڵێت هیواداره هه‌ر له ئێستاوه سه‌رکۆماری هه‌ڵبژێردراو حه‌سه‌ن روحانی نوێنه‌رێکی تایبه‌تی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر ئه‌م مسه‌له‌یه دیار بکات.
ئه‌و که ماوه‌ی زیندانی له گرتوخانه‌کانی "ئه‌ڤین" و رجایی شار کێشاوه ده‌ڵێت له چوار ساڵی ڕابردوو "من وه‌ک ڕۆژنامه‌وان و چالاکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر له گرتووانی بیروباوه‌ڕ، سیاسی و ئاسایش هه‌ستان و ڕۆیشتنم هه‌بووه، جابۆیه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وان دێنوسم هه‌تا ڕاده‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای چوارساڵ ناسینی من له ئه‌وان بووه."
ئه‌و ده‌ڵێت به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی مه‌یدانی، نزیکه‌ی 1000 که‌س له گرتوخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی وه‌ک گرتوی بیروباوه‌ڕ، ئاسایش و سیاسی ڕاگیراون، هه‌رچه‌نده کۆماری ئیسلامی ئه‌م گرتووانه به فه‌رمی به ناوی گرتوی"ئه‌منییه‌تی" ئاسایش نه‌ک گرتوی سیاسی ده‌ناسێنێت.
ئه‌و ده‌ڵێت زۆربه‌ی ئه‌م گیراوانه له گرتوخانه‌ی رجایی شار له که‌ره‌ج و گرتوخانه‌ی ئه‌ڤین له تاران ڕاگیراون.
هه‌روه‌ها له نامه‌که‌دا ده‌ڵێت" هه‌ر ئێستا 200 که‌س له ژێر ناوی کورده‌کانی ئه‌لقاعیده و گرتوانی سه‌له‌فی له گرتوخانه‌کانی ئێرانن که 165 که‌سیان له ساڵۆنی 10 به‌ندی چواری گرتوخانه‌ی رجایی شارن و 22 که‌سیان سزای ئیعدامیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت ژماره‌یه‌کی زۆر نزیک به 160 که‌س (به تاوانی) ئه‌وه‌ی سه‌ر به پارته کوردییه‌کانن وه‌ک حیزبی دیموکرات، کۆمه‌ڵه، پژاک و په‌که‌که زیاتر له 20 تا 25 ساڵه له گرتوخانه‌ن.
له به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆی "ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کان" بۆ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، 4ی مانگی هه‌شت زیاتر باسی مه‌سه‌له‌ی گیراوانی سیاسی به تایبه‌تی گیراوه کورده‌کان ده‌که‌ین. میوانی به‌رنامه: سه‌عید سننده‌جی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ له ئوروپا.
مۆعته‌به‌ر شێروانی میوانداری به‌رنامه‌یه. ئێوه‌ش به‌م ژماره‌یه به‌شداری له به‌رنامه‌که بکه‌ن.

3062 619 202 1