Accessibility links

هێمن سه‌ێدی: پ.ک.ک بزوتنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌


Hemn Seyedi هێمن سه‌ێدی
Hemn Seyedi هێمن سه‌ێدی
بێ گومان خانه‌واده‌ ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ شێوه‌ێ به‌ بارهێنانی مناڵ و هه‌ر وه‌ها‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ خوێندگاه‌ و پارت و رێکخراوه‌کان له‌ شێوه‌ێ به‌ بارهێنانی که‌سان و ئه‌ندامانیان، ئاخۆ پارته‌ کوردیه‌کان وه‌ یاخود رێکخراوه‌ پێشه‌ییه‌کان هه‌رچه‌ند به‌ زۆری پاشکۆێ ئه‌و پارتانه‌ن تا چه‌ند له‌و رووه‌وه‌ سه‌رکه‌وتوو بوونه‌.
کاک هێمن سه‌ێدی چاودێر و چالاکی کارو‌باری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت"کاتێک که‌ ئه‌ندامێک له‌ کۆمه‌ڵگادا را هه‌ڵده‌ستێت و دێته‌ ناو تێکه‌ڵ به‌ پارتێکی سیاسی ده‌بێت، له‌م سێ شوێنه‌ په‌روه‌رده‌ بوه‌ که‌ ئاماژه‌ پێ کرا واته‌ له‌ بنه‌ماڵه‌، خوێندگاه‌ و کۆمه‌ڵگا که‌ له‌ ڕاستیدا سیستمی په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌ر سێکیاندا (سه‌قه‌ته‌) که‌ واته‌ ئه‌و که‌سه‌ێ که‌ دێته‌ ناو حیزبێکی سیاسی بۆ خۆێ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ کۆمه‌ڵێک کێشه‌ێ له‌گه‌ڵ خۆێ دێنێت وه‌ که‌ ده‌چنه‌ ناو ئه‌و حیزبانه‌ له‌ حیزبه‌که‌ێشدا سیستمێکی په‌روه‌رده‌ێ‌‌ درووست حیسابی نابێنن. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌لێت من ته‌نها یه‌ک له‌و حیزبانه‌ به‌ده‌ر ‌ ده‌توانم‌ جیا که‌مه‌وه‌ که‌ بڵێم، P.K.K توانیوه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ێ ‌ له‌ نێۆ کۆمه‌ڵگا را ده‌چنه‌ ناو ئه‌و رێکخراوه‌یه‌ په‌روه‌رده‌یان بکات، بیانگۆرێت، فێری زانستیان بکات، فێری زمانیان بکات فێری ئیستدلال و سیاسه‌تیان بکات، به‌ داخه‌وه‌ له‌ باقی حیزبه‌کاندا جیا له‌وه‌ی له‌ رووی ده‌روونیه‌وه‌ یارمه‌تی ناده‌ن که‌ ئه‌و که‌سانه‌ په‌روه‌رده‌ بن له‌ باری سیاسیشه‌وه‌ سیستمێکی په‌روه‌رده‌ێ باشیان نییه‌ وه‌ ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ ئێستاکه‌ زۆرتر روو له‌ حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کا که‌ له‌ ئۆردوگاکانی کوردستانی عێراقدا ده‌ژێن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:15 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG