Accessibility links

هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا هه‌وڵی گرتنه‌وه‌ی شارۆچکه‌ی خان ئه‌لعه‌سه‌ل ده‌ده‌ن


کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه‌ له‌ به‌ریتانیا ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری شـارۆچکه‌ی خان ئه‌لعه‌سه‌ل له‌ پارێزگای حه‌له‌بی باکوری وڵاته‌که‌ شه‌ڕ و پـێـکدادان له‌ نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و ئـۆپـۆزسیۆنی سوریا هه‌ڵگیرساوه‌.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان هێزه‌کانی له‌شـکری سوریا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و شـارۆچکه‌یه‌ کۆنترۆڵ بکاته‌وه‌ که‌ له‌ 22 ی مانگی حه‌وته‌وه‌ له‌ پاش چه‌ندین ڕۆژ له‌ شه‌ڕی قورس که‌وته‌ ژێر ده‌سـتی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه‌.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری ده‌ڵێت له‌و شه‌ڕه‌کانی پـێشووی خان ئه‌لعه‌سه‌ل، زیاتر له‌ 150 سه‌ربازی حکومه‌ت کوژراون، له‌وانه‌ 51 که‌سیان به‌ دیلی گولـله‌باران کراون.
له‌ مانگی سێشدا بۆ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ شه‌ڕی قورس له‌ ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌که‌ ڕوویدا و نزیکه‌ی 200 که‌س له‌ هه‌ردوولا کوژران. به‌ڵام هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن توانیـیان ته‌نها بۆ چه‌ند ڕۆژێـک ناوچه‌یه‌کی بچوکی شارۆچکه‌که‌ کۆنترۆڵ بکه‌ن.
XS
SM
MD
LG