دادگایه‌کی شاری مسڕاته‌ی لیبیا ڕۆژی چوارشه‌ممه حوکمی ئیعدامی بۆ ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمیته شۆڕشگێڕیـیهکانی سه‌رده‌می ڕژێمی دیکتاتۆری پـێشوو موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌رکرد.
دادگاکه بڕیاری ئه‌م حوکمه‌ی بۆ ئه‌م کاربه‌ده‌سته‌ی پـێشـووی دا به تاوانی هه‌ڵگرتنی چه‌ک و پـێـکهێنانی تاقمی چه‌کدار بۆ کوشتنی ئه‌و که‌سانه‌ی له ڕاپه‌ڕینی دژی قه‌زافیدا به‌شداریـیان ده‌کرد.
ئه‌حمه‌د ئیبراهیم وه‌ک ده‌ڵێن یه‌کێـک بوو له‌وانه‌ی له نووسینی کتێبی سه‌وز و بردۆزی سێی قه‌زافیدا به‌شـداری کردووه. هه‌روه‌ها چه‌ندین پـۆستی باڵای گرتبووه ده‌ست، له‌وانه وه‌زیر ڕاگه‌یاند و خوێندن و سه‌رۆکی کۆنگره‌ی گشتی گه‌ل، واته په‌رله‌مان.
ده‌ڵێن ئیعدامکردنهکه به گولـله‌باران جێبه‌جێ ده‌کرێت، به‌ڵام کاته‌که‌ی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.