سه‌رۆکی کابینه‌ی حه‌وته‌می حکه‌مه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به سه‌ردانێک له تورکیایه و له‌وێش له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک پرسی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌ولێر و ئانکه‌ره و پرسه‌کانی تری ناوچه‌که له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی تورکیادا کۆبوونه‌وه ده‌کات.
دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز، پسپۆڕی سیاسی ده‌ڵێت ڕه‌نگه ئه‌م سه‌ردانه‌ی نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆی هه‌بێت به سه‌ردانه‌که‌ی پێشتری ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده و ده‌شڵێت ئێستا ده‌نگۆیه‌ک هه‌یه که تورکیا گه‌یشتبێته ڕوانینێک بۆ پێویستی به پاشه‌کشه کردن له سوریادا و بخوازێت ڕێگه‌یه‌ک بکاته‌وه به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندایه ، له ڕۆژئاوای کوردستاندا.
دکتۆر سه‌ردار ئاماژه‌ش به خواستی تورکیا ده‌کات تا لایه‌نه کوردیه‌کانی تری سوریا بکاته هاوبه‌ش و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌دا بۆ مه‌به‌ستی په‌یڕه‌و کردنی ئه‌جه‌نداکانی تورکیا و ده‌شخوازێت په‌یه‌ده تاکه ده‌سه‌ڵات نه‌بێت.
به‌ڵێن ساڵح ، وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر سه‌ردار عه‌زیز کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: