ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی له‌و توندوتیژیـیانه‌ی له مانگی ڕابردوو له سه‌رانسه‌ری عێراقدا ڕوویانداوه، زیاتر له یه‌ک هه‌زار که‌س کوژراون ، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ژماره‌ی کوژراوانه له مانگێـکدا له ماوه‌ی چه‌ند سـاڵی ڕابروودا تۆماربکرێت.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ژماره‌یه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه، جه‌ختکردنه‌وه‌یه له‌و مه‌ترسـیانه‌ی هه‌ن له باره‌ی تێـکچوونی خێرای باری ئاسایشی عێراق و به تایبه‌تی له پاش زیابوونی توندوتیژیـیه‌کان له‌م مانگانه‌ی دوایـیدا.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له مانگی حه‌وتدا 1057 که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌کیان له هێزه‌کانی ئاسایش بوون. به‌غدای پایته‌خت له هه‌موو شارێـک زیاتر قوربانی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 238 کوژراو. له مانگی شه‌ش کۆی ژماره‌ی کوژراوان 761 که‌س بوو.
ڕۆژنامه‌ی گاردیان ڕۆژی چوارشه‌ممه له وتارێـکیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی توندوتیژی له مانگی حه‌وتدا له عێراق زیاتر بووه وه‌ک له‌وه‌ی سوریا.