عه‌مبارێـکی گه‌وره‌ی ته‌قه‌مه‌نی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ناوچه‌یه‌کی سه‌ر به ڕژێمی سوریا له شـاری حومس ته‌قیـیه‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 40 که‌س کوژراون و زیاتر له 120 که‌سیش برینداربوون.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که له ئاکامی هه‌ڵدانی ژماره‌یه‌ک موشه‌ک بووه که پـێده‌چێت له لایه‌ن هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنه‌وه هه‌ڵدرابن بۆ ئه‌و ناوچه‌یه که زۆربه‌ی دانیشـتوانه‌که‌ی عه‌له‌وی ئاینزان.
ته‌قینه‌وه‌که هێنده به‌هێزبووه ئاگرێـکی گه‌وره‌ی به دوکه‌ڵێـکی زۆره‌وه بردووه به ئاسماندا و له مه‌ودایه‌کی دوره‌وه گوێبیستی دهنگهگهی بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له له‌شـکری سوریا ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی بۆ ئاژانسی دهنگوباسی فڕانس پـرێس پشـتڕاستکردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ ورده‌کاری له‌سه‌ر نه‌داوه.
هه‌روه‌ها پـزیشکێکیش به هه‌مان ئاژانسی گوت له ناوچه‌ی ئهلوهعرهی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپـۆزسیۆن له ڕۆژئاوای شـاره‌که‌وه 40 موشه‌کی گراد هه‌ڵدراوه بۆ ناوچه‌ی وادی زه‌هه‌ب که عه‌مباری ته‌قه‌مه‌نیـیه‌که‌ی لێـیه.
چالاکوانانی سوریا چه‌ند ڤیدیۆیه‌کی ته‌قینه‌وه‌که‌یان له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکردووه‌ته‌وه.