Accessibility links

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پـیره‌: ئێسـتا بارودۆخه‌که‌ له‌ هه‌موو کاتێـک زیاتر له‌ باره‌ بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد


بڕیاره‌ له‌ 24 ی مانگی هه‌شت کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق سـازبکرێت به‌ به‌شـداری ژماره‌یه‌کی زۆری پارت و لایه‌نی‌ سیاسی‌ کوردی.
سه‌باره‌ت به‌ بیرۆکه‌ی سـازدانی ئه‌م کۆنگره‌یه‌ له‌م کاته‌دا، حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پـیره‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌که‌ کرد.
سه‌عدی پـیره‌ ده‌ڵێت زۆر جار له‌ سـاڵانی حه‌فتاکاندا باس له‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کرا‌ و کاریشی بۆ ده‌کرا‌، به‌ڵام ڕه‌وشی ناوچه‌که‌ و نێونه‌ته‌وه‌یی له‌بار نه‌بوون. به‌ڵام له‌م دوایـیانه‌دا کۆڕانکاری گه‌وره‌ به‌سه‌ر ناوچه‌که‌ هاتووه‌، وه‌کو ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر باکوری ئافریکا‌ و سوریا هاتوون، ئه‌وه‌تا ئه‌و کورده‌ی که‌ جاران له‌ سوریا پاسپـۆرتی نه‌بوو ئێسـتا حوکمی خۆی ده‌کات یان کاتی خۆی کورد له‌ تورکیا له‌سه‌ر وشه‌ی کوردسـتان زیندانی ده‌کرا یان له‌سێداره‌ ده‌درا، ئێسـتا گفتوگۆ له‌ نێوانیان و حکومه‌ت هه‌یه‌ و به‌ ئاشکرا باس ده‌کرێت. له‌ ئێرانیش هه‌ڵبژاردن بووه‌ و سه‌رۆک کۆمارێـکی نوێ به‌ ناوی حه‌سه‌ن ڕوحانی هاتووه‌ که‌ هه‌ڵوێسـتێـکی باشی هه‌یه‌ له‌سه‌ر لێپـرسینه‌وه‌ له‌و مه‌سه‌لانه‌ی له‌ ئێراندا کێشه‌ن. کوردسـتانی عێراقیش که‌ خه‌ڵکه‌که‌ی ئه‌نفال و کیمیاباران و کۆمه‌ڵ کوژ ده‌کرا، ئه‌مڕۆ که‌وتووه‌ته‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ له‌ جیهاندا. بۆیه‌ بارودۆخه‌که‌ له‌ باره‌ و پـێویسته‌ له‌ ئێسـتادا ئه‌و کۆنگره‌یه‌ سـازبکرێت.
please wait

No media source currently available

0:00 0:06:57 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG