حکومه‌تی تورکیا هه‌ر چوار سه‌رکرده له‌شکرییه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی له کار لاداوه، له‌وانه سه‌رکرده‌ی هێزی جه‌ندرمه ژه‌نه‌ڕاڵ به‌کر کالیۆنچوو هه‌رچه‌نده وه‌هاش چاوه‌ڕوان ده‌کرا بخرێته جێی سه‌رکرده‌ی هێزی زه‌مینی تورکیا.
له ڕاپۆرته ههواڵییهکهیدا ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت ده‌نوسێت ئه‌نجومه‌نی باڵای له‌شکری ڕۆژی شه‌ممه 3 ی مانگی 8 ئه‌م بڕیارانه‌ی داوه پاش ئه‌وه‌ی عه‌بوڵلا گول سه‌رۆکی تورکیا په‌سه‌ندی کردبوو.
جێگری سه‌رۆکی ستونه له‌شکرییه‌کانی تورکیا ژه‌نه‌ڕاڵ هولوسی ئاکار وه‌ک سه‌رکرده‌ی هێزی زه‌مینی وڵاته‌که دیار کراو جێی ژه‌نه‌ڕاڵ هایری کفرجئۆغڵۆ که خانه‌نشین کراوه.
له ماوه‌ی کۆبونه‌وه‌ی سێ ڕۆژی ئه‌نجومه‌نی له‌شکری گومانه‌کان له ئارا دا بوون که ژه‌نه‌ڕاڵ کالیۆنچوو له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه په‌سه‌ند ناکرێت هاوکاتی ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌م ژه‌نه‌ڕاڵه هاتووه له دۆسێی دادگاییه‌کانی ئهرگهنهکوندا به‌هۆی به‌شدارییه‌وه له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ڕێکخستنی کوده‌تایه‌ک دژی حکومه‌ته‌که‌ی پارتی داد‌و گه‌شه پێدان.