شه‌ڕ و پێکدادانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل دژ به توندڕه‌وان و تێرۆرکارانی ئیسلامی له ڕۆژئاوای کوردستان به‌ردوامه و هێشتاش له‌شکری ئازادی سوریا و ئۆپزسیۆنی سیاسی سوریاش هه‌ڵوێستێکی ئه‌وتۆیان نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵ کوژیانه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد ده‌کرێن له سوریادا.
حوسه‌ین عومه‌ر، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕووداوه‌کانه‌وه له‌شکریی ئازادی سوریا هه‌ڵوێستێکی ئاشکرای نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و کوشتارانه‌ی تێرۆریستانی ئیسلامی ده‌یکه‌ن، به‌ڵام له‌م دوو سێ ڕۆژه‌ی ڕابردوودا سه‌رکرده‌یه‌کی له‌شکریی ئۆپزسیۆنی چه‌کدار ڕاشکاوانه پشتیوانی له تێرۆریستان کردووه دژ به گه‌لی کورد، ئه‌مه‌ش یانی نه‌ته‌وه په‌رسته‌کان و ئاینیه‌کانیش هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به کورد خراپه.
به‌ڕێز عومه‌ر ده‌شڵێت هاوپه‌یمانی نیشتیمانی سوریا هه‌ڵوێستێکی خراپی هه‌یه به‌رامبه‌ر به کورد و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ته‌نها ڕاگه‌یاندنێکیشی بۆ ئیدانه کردنی ئه‌و خوێن حه‌ڵاڵ کردن و کۆمه‌ڵ کوژیه‌ی کورد بڵاونه‌کردۆته‌وه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان حوسه‌ین عومه‌ر کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: