سه‌رۆکی نوێی ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانی که به که‌سایه‌تیه‌کی میانڕه‌وی ئیسلامی داده‌نرێت سوێندی یاسایی خۆی خوارد له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌دا که به دواترین قۆناغی مه‌ڕاسیمه‌کانی ده‌ستبه‌کاربوونی داده‌نرێت وه‌ک سه‌رۆکی ئێران.
ڕۆحانی که جێی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌گرێته‌وه له دانیشتنێکی کراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی شواری ئێران‌دا سوێندی یاسایی خوارد و ته‌له‌فزیۆنی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێرانیش ڕاسته‌وخۆ مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنه‌که‌ی ده‌گواسته‌وه.
میدیا و کاربه‌ده‌ستانی ئێرانیش له دوێنێ شه‌ممه‌وه حه‌سه‌ن ڕۆحانییان به سه‌رۆکی وڵاته‌که ناودێر کردووه واته پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه په‌سه‌ند کرا.
ڕێبه‌ران و نوێنه‌رانی زیاتر له 50 وڵاتی جیهان که زۆرێکیان له وڵاتانی ناوچه‌که بوون به‌شدارییان له مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنه‌که‌دا کردووه.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین جاره له‌وه‌تای شۆڕشه ئیسلامیه‌که‌ی ساڵی 1979 وه که‌سایه‌تی بیانی به‌شداری له مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی یاسایی سه‌رۆکێکی ئێرانی‌دا بکه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت تیشکخستنه سه‌ر وابه‌سته‌یی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی نوێی ئێران نیشان ده‌دات بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی وڵاته‌که‌ی.