Accessibility links

له‌ نێوه‌ندی نیگه‌رانیه‌کاندا ئافریکای باشور پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆکی زیمبابوه‌ی ده‌کات


جه‌یکوب زوما، سه‌رۆکی ئافریکای باشور پیرۆزبایی له‌ ڕۆبێرت موگابی ده‌کات به‌ بۆنه‌ی سه‌ر له‌ نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ک سه‌رۆکی وڵاتی زیمبابوه‌ی.

ئه‌م پیرۆزباییه‌ی ئافریکای باشور له‌ ده‌مێکدایه‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئۆپزسیۆنی وڵاته‌که‌ نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه‌ سه‌باره‌ت به‌و سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یه‌ی موگابی.

ئه‌نجامه‌ فه‌رمیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سه‌رۆکایه‌تی زیمبابوه‌ی نیشانی ده‌ده‌ن ڕۆبێرت موگابی له‌ سه‌دا 61 ی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ستهێناوه‌ و هه‌رچی ڕکابه‌ره‌ له‌ مێژینه‌که‌شیه‌تی مۆرگان سڤانگیری سه‌ره‌ک وه‌زیر ته‌نها له‌ سه‌دا 34 ی ده‌نگه‌کانی هه‌بووه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندنێکدا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ جه‌یکوب زوما پیرۆزابیی له‌ به‌ڕێز موگابی کردووه‌ و داواشی له‌ ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی زیمبابوه‌ی کردووه‌ به‌ ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن قایل بن وه‌ک ڕێزگرتن له‌ خواست و ده‌نگی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌.

وڵاتانی رۆژئاواش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، گومان و نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی زیمبابوه‌ی و به‌ تایبه‌تیش تۆماره‌کانی تایبه‌تن به‌ ده‌نگده‌ران که‌ چاودێرانی ناوخۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ زیمبابوه‌ی ده‌ڵێن ڕیگه‌ له‌ هه‌زاران ده‌نگده‌ر گیراوه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بکه‌ن.
XS
SM
MD
LG