دادگایه‌کی تورکیا حوکمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ سه‌رۆکی پـێشووی له‌شـکری وڵاته‌که ده‌رکرد به تاوانی هه‌وڵی ڕووخاندنی حکومه‌ت.
جه‌نه‌ڕاڵ ئیلکه‌ر باشبوگ یه‌کێـکه له نێو ئه‌و 275 که‌سه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه دادگایی ده‌کرێن به تاوانی پـێـلانگێڕان بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
به‌یانی دووشه‌ممه‌ش دادگاکه 21 که‌سی له‌وانه‌ی دادگایی ده‌کرێن به بێ تاوان دانا و زیاتر له 40 که‌سیشیانی حوکم دا، له‌وانه ژماره‌یه‌ک ئه‌فسه‌ری له‌شـکر و ڕۆژنامه‌وانێـک و سه‌رۆکێـکی پـۆلیس. حوکمه‌کان له نێوان زیندانی سـاڵێـک بۆ هه‌تاهه‌تایییه.
هێزه‌کانی ئاسایش ده‌وروبه‌ری دادگاکه‌یان گرت که ده‌که‌وێته شـارۆچکه‌ی سیلیڤری نزیک ئسته‌نبوڵ و ته‌نها ڕێگه‌یان به پارێزه‌ران و ڕۆژنامه‌وانان دا بچنه ناو دادگاکه‌وه.
که‌سانی نزیک له پارتی داد و گه‌شه‌پـێدانی ده‌سه‌ڵاتدار خۆشـحاڵن به دادگاییکردنه‌که و ده‌ڵێن ئه‌مه سنوورێـک بۆ ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شـکر له کاروباری سیاسی وڵاته‌که داده‌نێت، به‌ڵام سیکیولاره‌کانی نه‌یارانی ئه‌ردۆغان و حکومه‌ته‌که‌ی ده‌ڵێن ئه‌م تاوانانه ههڵبهسـتراون و مه‌به‌ست لێی دورخستنه‌وه‌ی سیکیولارهکانه له جیهانی سـیاسی وڵاته‌که‌دا.