ده‌زگای پـۆسـتی حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له 8 ی مانگی هه‌شتی ئه‌مسـاڵ پـولێـکی نوێی پـیرۆزبایی جه‌ژنی ده‌رکرد، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رز ڕاگرتنی هه‌ردوو جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قوربانی موسڵماناندا.
ئه‌مه یه‌که‌م جار نیـیه پـۆستی ئه‌مه‌ریکا پـولێـکی له‌م جۆره ده‌ربکات، به‌ڵکو له 1 ی مانگی نۆی سـاڵی 2001 پـولی یه‌که‌م ده‌رچوو که به ڕهنگێـکی ئاڵتونی له‌سه‌ر دهختێـکی شین به خه‌تی ئیسلامی نووسرابوو " عید مبارك". پاشـان له 12 ی مانگی هه‌شتی 2011 ، پـولێـکی دیکه‌ی جه‌ژن ده‌رچوو، که هه‌مان نووسین بوو، به‌ڵام به خهتێـکی جوانتر له‌سه‌ر تهختێـکی ڕه‌نگ جه‌رگی. پـولی ئه‌مسـاڵی 2013 ته‌خته‌که‌ی ڕه‌نگ سه‌وزه.
جێی ئاماژه‌یه پـولهکان له لایه‌ن خۆشنووسی ئه‌مه‌ریکایی محه‌مه‌د زهکهریـیاوه نیگارکێش کراون.
به‌ڕێز زهکهریـیا له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لحوڕه ده‌ڵێت بیرۆکه‌ی ئه‌م پـوله ده‌گڕێته‌وه بۆ چه‌ندین سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر کاتێـک منداڵێـکی موسڵمان هیوای خواستبوو ڕۆژێـک له ڕۆژان بتوانێت نامه‌ی پـیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قوربان به پـولێـکهوه ڕه‌وانه بکات که تایبه‌ت بێت به جه‌ژنی موسڵمانانه‌وه.
خێرخوازێـکیش خه‌ونی ئه‌و منداڵه‌ی بۆ محه‌مه‌د زهکهریـیا گه‌یاند و زهکهریـیاش لای خۆیه‌وه به کاره‌که هه‌سـتا و نه‌خشه‌ی پـولهکهی ڕه‌وانه‌ی ده‌زگای پـۆست کرد و له‌وێش به خۆشـحاڵیـیه‌وه په‌سه‌ندکرا.
زهکهریـیا که له ئێسـتادا ته‌مه‌نی 71 سـاڵه، نزیکه‌ی 50 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه به موسڵمان و له‌و ده‌مه‌وه خولیای خۆشنووسیـیه به خه‌تی ئیسلامی.