له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و خراپ بوونی ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق، داواکان بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که زیاد ده‌که‌ن.
دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت هۆکار هه‌ن که نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر ده‌ست له پۆسته‌که‌ی ناکێشێته‌وه له‌وانه به‌رپرسیارێتی په‌رله‌مانی عێراقه و هۆکارێکی تریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆکاره ئاکاری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.
دکتۆر ئومێد ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌م حکومه‌ته‌ی نوری ئه‌لمالیکی توانای دابینکردنی پاراستنی ئاسایشیشی نییه له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدادا، وه‌ک ده‌ڵێت پێشتر به‌هۆی ڕه‌وشی سوریاوه کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی له عێراقدا له‌وبڕوایه‌دا بوون ئه‌لقاعده و ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کانی تریش سه‌رقاڵی سوریا ده‌بن و له عێراق لاواز ده‌بن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ده‌رچوو چونکه ته‌قینه‌وه‌کانی قاعیده له عێراقدا زۆربوون و دۆسێی ئاسایشی له وڵاته‌که‌دا له لێوارێکی زۆر مه‌ترسیدار نزیک ده‌بێته‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق ئاماژه‌ش به پیلانی تۆڕه تێرۆرکاریه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر وڵاتانی دراوسێ به تایبه‌تی تورکیا ڕێگر نه‌بن ئه‌وا به دوور نازانرێت ئه‌و پیلانانه هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش بگرێته‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌شڵێت تێرۆرکاران له هه‌رێمدا توانای جم و جۆڵێکی ئه‌وتۆیان نییه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: