پێده‌چێت و به گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵیـیه‌کان كه‌مال كلیچدار ئۆغلو سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری توركیا سه‌ردانی شاری كه‌ركوك بكات له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غداو شاری نه‌جه‌ف.
هه‌رچه‌نده سه‌ردانی به‌ڕێز ئۆغڵو له‌سه‌ر بانگهێشتی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوه به‌ڵام ئه‌گه‌ری سه‌ردانه‌که‌ی بۆ که‌رکوك مشت ومڕی لێکه‌وتۆته‌وه له ده‌مێکدا پارته‌که‌ی ئۆغڵو به نه‌ته‌وه په‌رستی ناسراوه و له دهمێکیشداخودی ڕه‌وشی ئه‌منی که‌رکوك به‌م دواییه به‌ره‌و خراپی ڕۆیشتوه هاو کاتی ئه‌م هه‌واڵانه‌ش پارێزگاری كه‌ركوك نه‌جمه‌دین كه‌ریم به گه‌شتێك ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و که‌رکوك به‌جێ ده‌هێڵێت.
به‌رپرسی لیژنه‌ی ئاسایش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوك به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری ده‌ڵێت ئه‌وان له ئه‌نجومه‌نی ناو براودا هیچ زانیاریه‌کیان سه‌باره‌ت ئه‌و سه‌ردانه نیـیه. و ده‌شڵێت ئه‌وان له ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا به‌ڕه‌سمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیا ده‌که‌ن.
شایانی باسه حکومه‌تی تورکیا ناڕه‌زای به‌رامبه‌ر به سه‌ردانی که‌مال کلیچدار ئۆغڵو بۆ عێراق ده‌ربڕیوه و له لێدوانێكدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕایگه‌یاندبو "نوری مالیكی ، كلیچدار ئۆغلو به هاوتای خۆی ده‌زانێت".