وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هه‌یگ ده‌ڵێت به‌ریتانیا له‌و بڕوایه‌دایه ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا هێرشی کیمیاوی کردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌یه‌کی نزیک دیمه‌شق که ژماره‌یه‌ک که‌سی کوشتووه.
هه‌یگ له ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند ته‌نها شتێک که ڕێی تێبچێت هێرشی چه‌کی کیمیاوییه بۆ ئه‌و هه‌موو زیانه‌ی له‌و ناوچه بچووکه که‌وتووه. ده‌ڵێت سه‌دان که‌س له‌و ناوچه بچووکه‌دا گیانیان له ده‌ستداوه که هه‌ندێک که‌س به هه‌زاریش مه‌زه‌نده‌ی ده‌که‌ن. جا له چه‌کی کیمیاوی نه‌بێت چ چه‌کێك ئه‌و هه‌مو که‌سه پێکه‌وه ده‌کوژێت.
له به‌یاننامه‌یه‌کیدا له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن شیانی ئه‌وه‌ی که ئۆپۆزسۆنی سوریا ده‌ستیان له‌و هێرشه‌دا هه‌بووبێت زۆر که‌مه و ئێمه پێمان وایه ئه‌مه هێرشی کیمیاوییهو به ڕاده‌یه‌کی زۆریش پێمان وایه له‌لایه‌ن ڕژێمی ئه‌سه‌ده‌وه ئه‌نجام درابێت.
هه‌یگ گوتی پێویسته به زووترین کات ڕێگه به پشکنه‌رانی چه‌کی کیمیاوی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بدرێت له‌و ڕووداوه بکۆڵنه‌وه.