Accessibility links

پشکێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشته‌نه‌ لوبنان


ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌ لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌ هێرشه‌ کیمیاییه‌کی ناو سوریا ده‌کرد ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ لوبنان.
ژماره‌یه‌کی که‌می ئۆتۆمبێله‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بینران چوونه‌ته‌ ناو سنوری لوبنانه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان چوار ڕۆژیان له‌ سوریا به‌سه‌ر برد له‌و ناوچانه‌دا پشکنینیان ده‌کرد که‌ ده‌گوترا چه‌کی کیمایی تێدا به‌کار هێنراوه‌.
به‌رله‌وه‌ی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا جێبهێڵن چه‌ندان نمونه‌ی جۆراوجۆریان له‌ ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌مه‌شق بردووه‌ که‌ 10 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێرشه‌ کیمیاییه‌که‌ی کرابووه‌ سه‌ر.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت هێشتا واده‌یه‌کی دیاری نه‌کردووه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ دڕندانه‌یه‌ی له‌ سوریا کرا و ده‌شڵێت ئه‌و هێرشه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر هه‌مو جیهان و ناکرێت به‌ جیهانێک قائیل بین ژنان و منداڵان و خه‌ڵکی بێتاوانی سیڤیلی به‌ گازی ژه‌هراوی بکوژرێن. ده‌ڵێت ئه‌و جۆره‌ هێرشانه‌ هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسین بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریکا.
وه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ڕاپۆرتی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا بخرێته‌ به‌رده‌ستی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان.
XS
SM
MD
LG