ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ڕه‌خنه له که‌مبۆدیا ده‌گرێت له به‌رامبه‌ر نه‌دانی موچه به‌و کارمانده خۆجێـیانهی له دادگای تایبه‌ت به تاوانه‌کانی شه‌ڕێ خه‌میر ڕوژ کارده‌که‌ن.
نزیکه‌ی 200 کارمه‌ندی کۆمبۆدی که له دادگاییه‌کی به پاڵپشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کارده‌که‌ن، له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه مانیان گرتووه پاش ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند مانگێـکه موچه‌یان نهداروهتێ.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند حکومه‌ت به مه‌به‌ست ئه‌و موچانه‌ی ڕاگرتووه تاوه‌کو کۆسپ بخاته به‌رده‌م دادگایی کردنی ڕێبه‌رانی پێشووی خه‌میر ڕوژ.
لایه‌نی که‌مبودی دادگاییکردنه‌که که پـێویستی به نزیکه‌ی 3 ملیۆن دۆلاره، له‌وه‌تای له سـاڵی 2006 وه ده‌سـت به‌کاره‌که کراوه به ده‌ست خراپـی به‌ڕێوه‌بردن و کهندڵیـیهوه ده‌ناڵێنێت.
ژاپۆن که یه‌کێکه له پارهبهخشێنهرانی سه‌ره‌کی دادگاییه‌که پـێشنیاری کردووه هه‌ندێک له‌و بڕه پاره‌یه‌ی که بۆ لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی دادگایـیهکه ته‌رخان کراوه ده‌شێت بۆ پـێدانی موچه‌ی کارمه‌ندانی خۆجێی ته‌رخان بکرێت.
به‌ڵام ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ڕاده‌گه‌یه‌نێت به‌خشێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێت هاوکارییه‌کانی داهاتوو مسۆگه‌ر بکه‌ن هه‌تا حکومه‌تی کۆمبۆدیا به‌شی خۆی بۆ خه‌رجی دادگایـیهکه بدات.
شایانی باسه بڕیاره له‌م دۆسێیه‌دا دادگای ڕێبه‌ره باڵاکانی ڕژێمه‌که‌ی خه‌میر ڕوژ بکرێت که به به‌رپرسیار له کوشتنی نزیکه‌ی دوو ملیۆن که‌مبۆدی له میانه‌ی چوار سـاڵی حوکمڕانیاندا له کۆتایی سـاڵانی حه‌فتاکاندا.