وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ویلیا‌م هه‌یگ ده‌ڵێت له‌بڕوایه‌دایه پێویسته وه‌ڵامێکی به‌هێزی سوریا بدرێته‌وه بۆ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له قه‌یرانی سوریادا، وێڕای ده‌نگدانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی به‌شداریکردنی وڵاته‌که له ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌شکریدا دژی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هه‌یگ گووتی "به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له سه‌ده‌ی 21 دا بهدکاریه و ده‌بێت هه‌موو به‌ره‌نگاری ببینه‌وه".
گه‌وره دیپلۆماتی به‌ریتانیا ده‌شڵێت پشتیوانی له هێرشی ئاسمانی به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات بۆ ڕاگرتنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له‌وه‌ی جارێکی تر گازی ژه‌هراوی به‌کاربهێنێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باس له وه‌ڵامێکی سنوردار ده‌کات به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی وه‌ک هه‌وڵێک بۆ ڕێگه‌گرتن له به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره چه‌کانه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له پاریس له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی کۆمکاری عه‌ره‌ب کۆبووه‌وه به‌ر له‌وه‌ی بڕوات به‌ره‌و له‌نده‌ن ئاماژه‌ی به هه‌روادێ و زیادبوونی پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی کردووه بۆ به‌رپرسیار کردنی حکومه‌تی سوریا له‌سه‌ر هێرشه کیمیاییه‌که.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له لیتوانیا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپادا کۆبووه‌وه به مه‌به‌ستی تۆکمه کردنی ئه‌و پشتیوانیانه، هاوکاتی تاووتوێکردنی ئه‌مریکا بۆ ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌شکریی دژ به سوریا.