رادیۆی ده‌نگی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌مریکا و مه‌ڵپه‌ری فیرمی ژنانی کورد ئه‌رشیفی دیجتالی خۆیان پێشکه‌ش به زانکۆێ کالیفۆرنیا – لۆس ئه‌نجلس ده‌که‌ن.
سوره‌یا فه‌لاح ئه‌ندامی کۆمیته‌ی کورده‌کانی باکۆری ئه‌مریکا بۆ دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ له ئێران له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌و ئه‌رشیڤانه ده‌ڵێت"ئه‌مه به‌ڵگه‌ی دیجتاڵین که بریتیه له زۆر شت وه‌کو سه‌راپای وت‌و وێژه‌کان له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی ئوپۆزسیونی ئێرانی ، له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی کورد وه هه‌ر وه‌ها هه‌موو ئه‌رشیڤی ئه‌م کۆمیته له کاتی دامه‌زراندنی له ساڵی 2005 تا ساڵی 2012 که له‌گه‌ڵ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان دامه‌زرا و زۆرتر له 50 فیلم که تاێبه‌ت به خودی رادیۆهکهیه، چالاکی کورده‌کان له باکوری ئه‌مریکا وه هه‌ر وه‌ها مێژووی سه‌ر زاری کورد له ئه‌مریکادا وکولتوری کوردی ده‌گرێته‌وه. سوره‌یا خانم ده‌شڵێت گرنگی بوونی ئه‌م ئه‌رشیڤه له شوێنێکدا وه‌کو زانکۆێ لوس ئه‌نجلس ئه‌وه‌یه جێگایه‌ک وا که یه‌کێک له 10 گه‌وره‌ترین په‌رتۆکخانه‌ی ئه‌مریکا و بگره جیهانیشدایه سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ خوێندکاران و ئه‌و که‌سانه‌ی له باره‌ی کورده‌وه توێژینه‌وه ده‌که‌ن".