Accessibility links

بان کی مون: به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د زۆر تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی کردووه‌ و پرۆسه‌ی به‌رپرسیارکردنی ده‌ستپێده‌کات


سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له‌وانه‌یه‌ به‌ره‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی له‌سه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی کراون گومانێکی ئه‌وتۆ نه‌هێڵنه‌وه‌.

وه‌هاش بڕیاره‌ پشکنه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕاپۆرتی خۆیان بده‌ن له‌سه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌ سوریا.

بان کی مون ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دایه‌ ڕاپۆرته‌که‌ی پشکنه‌ران ڕاپۆرتێکی کاریگه‌ر و سه‌رنج ڕاکێش ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چه‌کی کیمیایی به‌کار هاتووه.

به‌ڵام وه‌ک جێف سێڵدن په‌یامنێری ده‌گی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پرسیاره‌که‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی چۆن کاریگه‌ریی ده‌بێته‌ سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆی سوریا که‌ تا ئێستا زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار که‌س کوژراون تیایدا و به‌ تایبه‌تیش که‌ ڕاپۆرتی پشکنه‌ره‌کان لۆمه‌ی که‌سی تیادا ناکرێت.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:44 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG