پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و چه‌کداره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له ناو باره‌گای هێزی ده‌ریایی وڵاته‌که که‌وته ته‌قه‌کردن و پاشـان کوژرا، پـیاوێـکی ته‌مه‌ن 34 سـاڵ بووه و ناوی ئارن ئه‌لێکسیسه و خه‌ڵـکی شـاری فۆرت وۆرثی ویلایه‌تی تهکسـاسه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕوون نیـیه چۆن توانیویه‌تی به‌بێ ناسـنامه بچێته ناو باره‌گاکه‌وه. هه‌روه‌ها نازانرێت چی وه‌های لێـکردووه ئه‌و کوشـتنکاریـیه بکات.
ڤنسێنت گره‌ی سه‌رۆکی شـاره‌وانی واشنتن ده‌ڵێت هیچ هۆکارێـک نیـیه تاوه‌کو گومان بکرێت هێرشێـکی تێرۆرسـتی بـووبێت.
پـۆلیس ده‌ڵێت هێشـتا به دوای که‌سێـکی دیکه‌دا ده‌گه‌ڕێن که له کامێراکانی چاودێریـیه‌وه وێنه‌ی گیراوه و ڕه‌نگه ئه‌ویش ده‌سـتی له ڕووداوه‌که‌دا هه‌بووبێت.
سه‌رۆک ئۆباما له کۆشـکی سـپیـیه‌وه هاوخه‌می خۆی ده‌ربڕی و به کارێـکی نامه‌ردانه ناودێرکرد و گوتی قوربانیـیان و خێزانه‌کانیان پـێویسـتیان به خۆشه‌ویستی و پـشـتیوانی ئهمهریکایـیهکانه.
فه‌رمانیشی کرد ڕۆژی هه‌ینی له ده‌می ڕۆژئاوابووندا له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ئاڵاکان بۆ نیوه دابگرن بۆ ڕێز لێنان له قوربانیان.
مه‌یگن شووتگا خانمه گوته‌بێژی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئارن ئه‌لێکسیس له مانگی پـێنجی سـاڵی 2007 خۆی بۆ سه‌ربازی یه‌ده‌کی هێزی ده‌ریایی ناونووسکردبوو و له میانه‌ی سـاڵی 2011 دا خزمه‌تی کردووه. ده‌شڵێت له ده‌می خزمه‌ته‌که‌یدا دوو مه‌دالیای وه‌رگرتووه، یه‌کێـکیان مه‌دالیای خزمه‌تی به‌رگری نیشـتیمانی و ئه‌وی دیکه‌یان مه‌دالیای خزمه‌تی شه‌ڕی جیهانی له دژی تێرۆرزم.