وه‌زیری ناوخۆی کینیا ده‌ڵێت زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له ناو مۆڵه‌که‌ی نایروبی له لایه‌ن کۆمه‌ڵێـکی چه‌کداری توندڕه‌وی ئیسلامیـیه‌وه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه به بارمته ده‌سـتگیرکرابوون، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئازادکران.
جۆزیف ئۆلی لێنکو گوتی هێزه‌کانی کینیا به ته‌واوی کۆنتڕۆڵی مۆڵی "وێست گه‌یت"یان کردووه. گوتیشی دوو چه‌کدار له هه‌ڵمه‌ته لهشـکریـیهکهدا کوژراون.
وه‌زیری ناوخۆ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند له پاش 90 خوله‌ک له‌وه‌ی ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز و شه‌ڕه ته‌قه له ناو مۆڵه‌که بیسترا و پاشـان دوکه‌ڵێـکی ڕه‌شی چڕ له شوێنه‌که به‌رزبووه‌وه.
له‌شـکر له شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌وه ده‌سـتیکرد به هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی. وه‌زیر ناوخۆ گوتی له‌وه‌تای ڕۆژی شه‌ممه‌وه چه‌کداره‌کان په‌لاماری مۆڵه‌که‌یان داوه 62 که‌س کوژراون، خاچی سووری کینیا ده‌ڵێت کۆی گشـتی ژماره‌ی کوژراوان 69 که‌سه و 175 که‌سیش برینداربوون و به لایه‌نی که‌م 65 که‌س چاره‌نووسیان نادیاره.
هێشـتا ڕوون نیـیه ژماره‌ی ئه‌و بارمتانه‌ی ئه‌مڕۆ ڕزگارکراون چه‌نده و چه‌ندیش هێشـتا له ناو مۆڵه‌که‌دا ماونه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه کۆمه‌ڵه‌ی تێرۆرسـتی ئه‌لشه‌بابی سۆماڵی به‌رپـرسیارێـتی خۆی له‌م هێرشه ڕاگه‌یاند، ده‌ڵێت ئه‌مه له تۆڵه‌ی ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شـکری کینیایه له سۆماڵ.