یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی به‌لاوه په‌سه‌ند نییه و وه‌ک جێگری ئه‌مینداری یه‌کگرتووش ده‌ڵێت کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنیش ئاگادار کراوه‌ته‌وه.
دکتۆر سه‌ڵاحه‌دین بابه‌کر، جێگری ئه‌مینداری یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له چاودێره‌کانی یه‌کگرتووه‌وه له بنکه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه پێیان گه‌یشتووه ده‌نگی یه‌کگرتوو زۆر له‌وه زیاتره که ئاماژه‌ی پێکراوه و ده‌شڵێت کۆمیسیۆنیش پێی گوتوون هێشتا له سه‌دا پێنجی ده‌نگه‌کان ماون ببژێردرێن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر بابه‌کر ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات یه‌کگرتوو به‌شداری له حکومه‌تێکدا ده‌کات که ببێته مایه‌ی ئارامیه سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و بشبێته مایه‌ی ئه‌نجامدانی چاکسازی و به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی له هه‌رێمی کوردستاندا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: