Accessibility links

له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا:په‌رله‌مانی نوێ و سیسته‌می سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق


ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی گشتی هه‌رێمی کوردستانی عێراق گۆڕانکاری له‌ ڕیزبه‌ندی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کاندا هێنایه‌ ئاراوه‌ و که‌میش نین ئه‌وانه‌ی پێیان وایه‌ ته‌نانه‌ت گۆڕانکاریش له‌ هاوکێشه‌ سیاسیه‌کاندا به‌ دوای خۆیدا دێنێت.

ئه‌ی له‌ سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا چۆن؟ به‌ تایبه‌تی که‌ هێشتاش پارتی دیموکراتی کوردستان به‌پێی ڕیزبه‌ندی لایه‌نه‌کان له‌ پله‌ی یه‌کدایه‌.


ئایا په‌رله‌مانی داهاتووی هه‌رێم ده‌توانێت ڕۆڵی هه‌بێت له‌ گۆڕینی سیسته‌می سیاسی و به‌ڕیوه‌بردنی هه‌رێمه‌که‌دا؟




میوانی به‌رنامه:

دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی.

له‌ خولی پێشوی په‌رله‌ماندا داواکان بۆ ڕیفۆرم کردنی دۆسێکانی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رنوسی ده‌ستور وه‌ک ده‌گوترا له‌ پێناو گۆڕینی سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا بوون‌.

ڕاستی داواکردنه‌کان بۆ گۆڕینی سیسته‌می سیاسی هه‌رێم له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌کن و چ شتێک ده‌بێت به‌ بنچینه‌ بۆ گۆڕینی ئه‌م سیسته‌مه‌ سیاسیه‌ له‌ ده‌مێکدا هیچ یه‌کێک له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان ناتوانن خۆیان به‌ نوێنه‌ری زۆرینه‌ی ساده‌ی دانیشتوانی هه‌رێمه‌که‌ دابنێن.
هاوکاتی ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ سیاسیه‌ی ئێستای هه‌رێم ، که‌ داوا هه‌ن بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی بنکه‌ فراوان، دۆسێی سیسته‌می سیاسی به‌کوێ ده‌گه‌یه‌نێت، ئایا لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان هێنده‌ متمانه‌یان به‌ یه‌که‌ که‌ بتوانن له‌به‌ردانه‌واندن له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی پێشویان بکه‌ن؟
بۆ ئاینده‌ی هه‌رێمه‌که‌ کام یه‌کێک له‌ سیسته‌مه‌کان، په‌رله‌مانی یان سه‌رۆکایه‌تی بۆ دیمو‌کراسی گرنگه؟

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه‌:
please wait

No media source currently available

0:00 0:28:05 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG