Accessibility links

د. هۆشمه‌ند عه‌لی و د. ئازاد مورادیان له‌ مێزگردێک له‌سه‌ر ململانێی کۆماری و دیموکراته‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێن


ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو‌ هه‌موو داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵی به‌ ته‌واوی کارمه‌نده‌کانیانه‌وه‌ ده‌سـتیان کرده‌وه‌‌ به‌ کاره‌کانیان، ئه‌مه‌ش پاش 16 ڕۆژ له‌ داخسـتنی به‌شـێـکی ئه‌و ده‌زگایانه‌ و ناردنه‌وه‌ی به‌ سه‌دان هه‌زار کارمه‌ند به‌بێ موچه‌ بۆ ماڵه‌وه‌‌.
شه‌وی پێشترێش‌ پاش ئه‌وه‌ی کۆنگرس به‌ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سینات و نوێنه‌ران پـرۆژه‌ بڕیاری دابینکردنی پاره‌ بۆ حکومه‌تی فیدراڵی و هه‌روه‌ها به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاسـتی توانای حکومه‌ت بۆ قه‌رزکردنی په‌سه‌ندکرد، سه‌رۆک ئۆباما زوویه‌کی پـێـنجشه‌ممه‌ واژوی کرد و بڕیاره‌که‌ چووه‌ قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما له‌ یه‌که‌م وتاری هه‌فتانه‌ی له‌وه‌ته‌ی کۆتایی به‌ داخسـتنی به‌شێک له‌ داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا هات و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ خه‌زێنه‌ی حکومه‌تی فیدراڵی پاره‌ی تیادا نه‌مێنێت، پووچه‌ڵ کرایه‌وه‌ گوتی هه‌ردوو پارتی دیموکرات و کۆمارییه‌کان ده‌توانن پێکه‌وه‌ کاربکه‌ن.
حه‌یده‌ر که‌ریم له‌به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ مێزگردێکدا له‌گه‌ڵ دکتۆر ئازاد مورادیان سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کوردی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران بنکه‌ له‌ ویلایه‌تی کالیفۆرنیا و دکتۆر هۆشمه‌ند عه‌لی مێژوناس و شاره‌زای کاروباری سیاسی بنکه‌ له‌ ویلایه‌تی میناسۆتا ده‌خاته‌ به‌ر باس و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌.
please wait

No media source currently available

0:00 0:21:44 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG