Accessibility links

ده‌ستبه‌سه‌رکرانی چالاکانی ئاینی یارسان


خۆپێشانده‌رانی ئاینی یارسانه‌کان
خۆپێشانده‌رانی ئاینی یارسانه‌کان

ئه‌حمه‌د شه‌هید نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ سه‌ر به‌ یو ئێن له‌ ڕاپۆرتی پاره‌که‌ی سه‌باره‌ت به‌ پێ شێل کرانی مافه‌کانی په‌یره‌وانی ئاینی یارسانه‌کان نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه‌.

به‌ پێی ئاژانسی هه‌واڵنێری كوڕپا – ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردستان ڕۆژی یه‌ک شه‌مه‌ 20ی جولای 2013ی زاینی کۆمه‌ڵیک له‌ چالاکانی یارسانی که‌ بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕێن به‌ بار و دۆخی په‌یره‌وانیان له‌ پێش مه‌جلیسی ئیران کۆببوونه‌وه‌ ژماره‌یه‌کی زۆریان له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی یه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌رکران.

ئه‌گه‌رچی له‌ ژماره‌ی وردی که‌سانی گیراو زانیاری یه‌کی پشتڕاستکراو نیه‌ ،به‌لام ئاژانسی کوردپا و هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵنێری چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ-هرانا ناوی زیاتر له‌ 20 که‌سی گیراویان له‌ ماڵپه‌ره‌کانی خۆیان دا بڵاوکردوونه‌وه‌.

له‌ ڕابردووش دا ئه‌حمه‌د شه‌هید نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌ ڕاپۆرتی پاره‌که‌ی سه‌باره‌ت به‌ پێ شێل کرانی مافه‌کانی په‌یره‌وانی ئاینی یارسانه‌کان نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه‌.

ئه‌رده‌ڵان بێهرۆزی چالاکێکی کوردی ئاینی یارسانه‌کان له‌ وتووێژی له‌ گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵیت هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای هاتنه‌ سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی یه‌وه‌، حکومه‌ت نه‌ته‌نیا ڕێزی له‌ مافی ئ یارسانه‌کان به‌ڵکوو ڕێزی له‌ ئاینه‌کانی تری وه‌ک سونی و به‌هایی و جووله‌که‌ نه‌گرتوه‌ و ڕێگای سه‌رهه‌ڵدانیان پێ نادات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:04 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG