لێـکۆڵه‌ره‌وانی ڕووسیا ده‌ڵێن ژنێـکی خۆکوژ خۆی له نێو پاسێـکدا له شـاری ڤۆلگۆگرادی باشوری ڕووسیا ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لانی که‌م 5 که‌س کوژراون و 20 که‌سی دیکه برینداربوون.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئیته‌رتاسی فه‌رمی ڕووسیا له زاری ڤالێری سافۆنۆڤ، که کاربه‌ده‌سـتێکه له ده‌زگای سه‌ره‌کی لێـکۆڵینه‌وه‌ی ڕووسیا، بڵاویکرده‌وه خۆکوژه گومانباره‌که هاوسه‌ری میلیتانێـک بووه، به‌ڵام نه‌یگوت میلیتانه‌که کێـیه.
گوته‌بێژی کۆمیته‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌کان پـشـتڕاستی کرده‌وه ته‌قینه‌وه‌که کارێـکی تێرۆرسـتی بووه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، یه‌که‌م ته‌قینه‌وه‌یه له نێو پاسێـکدا له ڕووسیا ڕووبدات له‌وه‌تای سـاڵی 2008 که ژنێـکی خۆکوژ خۆی ته‌قانده‌وه له باکوری قه‌وقاز، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌که‌وێته باشوری ڕووسیاوه و یاخیبوونی ئیسلامی تێدایه.