سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گومانی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت وڵاته‌که‌ی هه‌ڵبسه‌نگێنێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر تێبینیـیه ڕه‌خنه‌ئامێزه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر تورکیا.
ئهدردۆغان ڕۆژی سێشه‌ممه له وته‌یه‌کیدا بۆ یاسادانه‌رانی پارته‌که‌ی، گوتی ده‌بێت هه‌ندێـک له وڵاتانی ئه‌وروپا مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی خۆیان هه‌ر بۆخۆیان بێت، که زۆر جار ڕێبازی نه‌رێنی به‌رامبه‌ر به ئه‌ندامبوونی تورکیا له نێو یه‌کێتی ئه‌وروپادا له‌خۆده‌گرێت. یان به گوته‌ی ئه‌ردۆغان بێباکن له به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌کان له سوریا و میسر.
جێی ئاماژه‌یه له هه‌فته‌ی ڕابردوو، ڕاپـۆرتی سـاڵانه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر پـێشـڕه‌وی تورکیا به‌ره‌و به ئه‌ندامبوونی له یه‌کێتی ئه‌وروپادا ڕه‌خنه‌ی له تورکیا گرت بۆ شـکسـتهێنانی له پاراسـتنی مافه‌کان، وه‌ک ئازادی ڕاده‌ربڕین و گردبوونه‌وه.
ئه‌ردۆغان گوتی ڕاپـۆرته‌که‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی به‌و چاکسـازیـیانه کرد، ئه‌وانه‌ی تورکیا به‌نیازه ئه‌نجامیان بدات. هاوکات سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا سه‌رزه‌نشتی ئه‌و تێبینیـیه ڕه‌خنه‌ئامێزانه‌ی ڕاپـۆرتهکهشی کرد، به‌وه‌ی به هه‌ڵه زانیاری له‌سه‌ر تورکیا بڵاوده‌کاته‌وه.