کۆمسیۆنی به‌رپـرس له کاروباری عێراق له یه‌کێتی ئه‌وروپا بانگهێشـتی تاریق هاشمی جێـگری پـێشـووی سه‌رۆکی عێراقی کردووه بۆ به‌شـداریکردن له کۆنفرانسێـک له برۆکسل. له به‌رامبه‌ردا کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌خنه‌ی له کۆمسیۆنه‌که گرتووه و داوای کردووه ده‌زگا فه‌رمیـیه‌کانی عێراق هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمسیۆنه‌دا نه‌که‌ن.
له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، دکتۆر مه‌حمود عوسمان له‌م باره‌یه‌وه سه‌رسوڕمانی خۆی نیشـان دا و ده‌ڵێت پـێده‌چێت ئه‌و کۆمسیۆنه ئاگای له ڕه‌وشی عێراق نه‌بێت یان عێراق به ده‌وڵه‌ت دانه‌نێت.
سه‌باره‌ت به داواکه‌ی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، دکتۆر مه‌حمود ئه‌و داوایه به بڕیارێـکی ڕاست دانانێت و ده‌ڵێت ته‌نها به‌سه بۆیان ڕوون بکه‌نه‌وه که هه‌ڵوێسـتێـکی وه‌ها دووباره نه‌که‌نه‌وه، چونکه هه‌میشه عێراق پـێوستی به یه‌کێـتی ئه‌وروپایه.
پاشـان دکتۆر مه‌حمود له باره‌ی ئایندهی عێراقه‌وه ده‌ڵێت له ئێستادا عێراق وڵاتێـکه به چه‌ک به‌ڕێوه‌ده‌برێت و هێز حکوم ده‌کات که هه‌رچه‌نده په‌رله‌مان و حکومه‌ت هه‌یه. ده‌شڵێت وا بۆ 10 سـاڵه هه‌ر گرتن و کوشتن به‌رده‌وامه، قاعیده ته‌قینه‌وه ده‌کات و له به‌رامبه‌ردا حکومه‌ت 100 که‌س ده‌سـتگیرده‌کات و جارێـکی دیکه ته‌قینه‌وه و گرتنی دیکه ده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌ڵێت گه‌شبین نیـیه هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی لایه‌نه‌کانی عێراقیان به دهسـتهوهیه واز له ململانێی تایفی بهێنن.