جێگرى یەکەمکى پارێزگارى موسڵ لە هەولێکى کوشتن ڕزگارى بوو و ژمارەى قوربانیانى تەقینەوە خۆکوژیەکەى ئێوارەى سێشهممه گوندی مهوالی موسڵ بۆ 33 کوژراو و بریندار بەرز بووە.
سەعید مەمۆزینى، وتەبێژى لقى 14ى پارتى دیموکراتى کوردستان بە دەنگى ئەمریکاى ڕاگەیاند لەو کاتەى عەبدولقادر عەبدوڵڵا بەتووش، جێگرى یەکەمى پارێزگارى موسڵ کە سەر بە لیستى برایەتى کوردەکانە لە نزیک قەزاى تلکێف لە باکورى موسڵ بۆمبێکى چێنراو بە کاروانى ئۆتۆمبیلەکانیدا تەقیـیەوە، بەڵام هەوڵەکە سەرکەوتوو نەبوو و هیچ زیانێکى بەر نەکەوت ناوبراو ئاشکراشى کرد کەوا هێزە ئاسایشیەکانى موسڵ تواناى کۆنترۆڵکردنى ڕەوشەکەیان نیـیە دەشڵێت تەنها لە ماوەى ئەم مانگەدا و تەنها لە شارى موسڵ نزیکەى 110 کەس لە موسڵ کوژراون کە پـێنجیان ڕۆژنامەوان بوون، ئەمهش بە خوێناویترین مانگى ساڵى 2013 دەژمێردرێت.
لە لایەکى تریشەوە دکتۆر سەڵاحەدین زەنون، سەرۆکى فەرمانگاى تەندروستى موسڵ بە دەنگى ئەمریکاى راگەیاند کەوا ژمارەى کوژراوانى تەقینەوە خۆکوژیەکەى ئێوارەى دوێنێ سێشهممه بۆ سەر بازگەیەکى هاوبەشى پشکنینى سوپا و پۆلیسى عێراق لە گوندى مەوالى رۆژئاواى موسل بۆ 8 کوژراو 25 بریندار بەرز بووهتهوه و لە نێو کوژراوەکاندا 3 منداڵ و 4 پۆلیس هەن.