وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر ڕایگه‌یاند، عیسام ئه‌لعه‌ریان جێـگری سه‌رۆکی پارتی ئازادی و دادپه‌روه‌ری (باڵی سیاسی ئیخوان ئه‌لموسلیمین) به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه له قاهیره‌ی پایته‌خت ده‌سـتگیرکراوه.
پاش چه‌ند کاژمێرێـک له‌م ڕاگه‌یاندنه، خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی زانکۆی ئه‌زهه‌ری گرته‌وه و هێزه‌کانی ئاسایش به گازی فرمێسـک ڕێژ ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و ژماره‌یه‌ک خوێندکاریان ده‌سـتگیرکرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر له‌م باره‌یه‌شه‌وه ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا گوتی له‌سه‌ر داوای دکتۆر ئوسامه ئهلعهبهد سه‌رۆکی زانکۆکه و هه‌روه‌ها به مۆڵه‌تی دادی وڵاته‌که چوونه‌ته ناو زانکۆکه و 25 خوێندکاریان ده‌سـتگیرکردووه.
ده‌ڵێن خوێندکاران شوشه‌ی په‌نجه‌ره و کورسیـیه‌کانی زانکۆکه‌یان شـکاندووه و دوروشمی دژی حکومه‌تیان له‌سه‌ر دیواره‌کان نووسیووه.
جێی ئاماژه‌یه وا بۆ نزیکه‌ی 2 هه‌فته‌یه ژماره‌یه‌ک له خوێندکارانی زانکۆی ئه‌زهه‌ر ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر حکومه‌ت ده‌رده‌بڕن که سه‌رکوتی ئیخوانه‌کان ده‌کات و هه‌تا ئێسـتا ژماره‌یه‌کی زۆری لێ ده‌سـتگیرکردوون، له‌وانه ڕابه‌رانی باڵای ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه.