Accessibility links

خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له‌ به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ سلێمانی سـازده‌کرێت


ژماره‌یه‌ک له‌ که‌سوکار و هاوڕێـیانی ئه‌و زیندانیـیانه‌ی کوردانی ئێران که‌ حوکمی سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ بڕیاردراوه‌‌، له‌ به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ سلێمانی گردبوونه‌وه‌ به‌ مه‌به‌سـتی گه‌یاندنی په‌یامی ناڕه‌زایه‌تی و داوای ڕاگرتنی سـزای له‌سێداره‌دان.
کونسوڵگه‌ری وڵاتی ئێران له‌ سلێمانی له‌ شوێنێـکی به‌رزدایه‌ و هه‌موو شـاری سلێمانی لێوه‌ دیاره‌، بینینی شـار به‌و گه‌وره‌یـیه‌ و ئه‌و ژماره‌ که‌مه‌ی خۆپـیشـانده‌ران که‌ زۆربه‌یان که‌سوکاری قوربانیـیانی له‌سێداره‌دانن، له‌ دور له‌ کونسوڵگه‌ریـیه‌که‌ دانیشـتبوون بێ ده‌نگ و وێنه‌ی قوربانیـیه‌کانیشیان له‌سه‌ر زه‌ویـیه‌که‌ ڕاخستبوو و هێزی پـۆلیس و ئاسایشیش پارێزگاری کونسوڵخانه‌ و پـیشـانده‌رانیشیان ده‌کرد.
درێژه‌ی ڕاپـۆرتی یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م فایله‌ ده‌نگیـه‌دایه‌.
please wait

No media source currently available

0:00 0:05:18 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG