گه‌وره کاربهدهسـتێـگی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له جنێڤ گه‌شبینی خۆی نیشـان داوه له باره‌ی وتووێژه‌کانی په‌یوه‌ست به به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه دهسـپـێدهکاتهوه. کاربه‌ده‌سـته‌که که ناوی خۆی ئاشـکرا نه‌کرد، به په‌یامنێرانی گوت زۆر به دورودرێژی تاووتوێی مه‌سه‌له‌که‌یان کردووه و هه‌ردوولا وا خه‌ریکه ده‌گه‌نه ئه‌وه‌ی له قۆناغی یه‌که‌مدا چ ڕێـکه‌وتنێـک شیانی هه‌یه پـێی بگه‌ن. گروپی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئێران پـێکه‌وه کارده‌که‌ن له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی یه‌که‌م بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران و سووکـکردنی سـزا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانی سه‌ر ئه‌و وڵاته. ئال په‌سن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له جنێڤه‌وه ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه و حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌ی کردووه.
له گه‌ڕی یه‌که‌می وتووێژه‌کاندا که ته‌نها سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ردوو لایه‌نی وتووێژهکار به ئه‌رێنی باسیان لێوه کرد و گوتیان هه‌ستێـکی نوێ له نێوانیاندا هاتووه‌ته ئاراوه و هه‌روه‌ها ئێران پـێشـنیارێـکی نوێی کردووه که وه‌ها لێی ده‌ڕوانرێت به سوودبێت. هه‌ر حه‌وت وڵاته‌که‌ی به‌شـداریـیان له وتووێژه‌کاندا کردبوو له‌گه‌ڵ شـاند‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا، هیچ کامیان زانیاری له باره‌ی پـێشـنیاره‌که‌ی ئێرانه‌وه نه‌دا، له کاتێـکدا وتووێژکاران به نیشـانه‌یه‌ک بۆ ڕژدی وتووێژه‌کانیان دانا.
ته‌نها ئه‌وه‌ی زانراوه، ئێران ده‌یه‌وێت ڕێکه‌وتن بگه‌ن له‌سه‌ر ئامانجی کۆتایی وتووێژه‌کان و چه‌ند قۆناغێـک له‌و نێوه‌دا بۆ په‌یداکردنی متمانه له نێوان هه‌ردوو لادا و هه‌روه‌ها سووککردنی ئه‌و سزایانه‌ی ئابوری ئێرانیان ئیفلیج کردووه.
شاندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که پـێـکهاتووه له پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا به ڕابه‌رایه‌تی یه‌کێتی ئه‌وروپا، ده‌یه‌وێت دڵنیا بـبێت له‌وه‌ی ئێران به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌ستی دروسـتکردنی بۆمبی ناو‌کی نیـیه.
شیکه‌ره‌وان پـێـیان وایه ئێران به شێوه‌یه‌کی مه‌ترسیدار نزیک بووه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و کاره بکات، وه هه‌رچی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیله هه‌ڕه‌شه‌یان کردووه ڕێگه‌ی له‌شـکری بگرنه‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی قۆناغه‌کانی کۆتایی گه‌یشتنی ئێران به‌م جۆره چه‌که ئه‌گه‌ربێت و هه‌نگاویان بۆ بنێت.
پـرسیاره سه‌ره‌کیـیه‌کان، ئه‌وه‌یه ئایه ئێران وه‌ک پـێویست ڕوون و ئاشـکرا ده‌بێت یان قایل ده‌بێت به‌وه‌ی کۆتوبه‌ند بخرێته سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی تاوه‌کو تیمی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دڵنیا بکات، وه له به‌رامبه‌ردا ئایه کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی سزاکانی سه‌ر ئێران به‌و خێرایـییه سووک ده‌که‌ن که توندڕه‌وه‌کانی ناو ئێرانی پـێی قایل بن.
زۆربه‌ی شـاره‌زایان گومانیان هه‌یه، به‌ڵام له تووێژێـکدا سه‌رۆکی وتووێژهکارانی ئه‌مه‌ریکا و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا وندی شێرمن به به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت شێوازێـکی زۆر جیاوازی له گه‌ڕی وتووێژه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌دا به‌دی کردووه.
شێرمن: " وا خه‌ریکه له یه‌کتری تێده‌گه‌ین و هه‌ر یه‌که‌مان چی ده‌وێت و خواستی خه‌ڵـکی هه‌ریه‌ک له وڵاتانمان چین؟. وه پـێموایه ئه‌وه زۆر به‌سووده."
شێرمن ده‌شڵێت مه‌سه‌له‌ی دیکه هه‌ن که ئه‌مه‌ریکا و ئێران ده‌توانن کاری له‌سه‌ر بکه‌ن، به‌ڵام له پاش چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که. شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن له‌وانه‌یه سه‌ره‌کیترین مه‌سه‌له، شه‌ڕی ناوخۆی سوریا بێت.
له وتووێژه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه، وتووێژکاران پـێاداچوونه‌وه به ئه‌نجامه‌کانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌کنیکی ده‌که‌ن که هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو به مه‌به‌ستـی ڕوونکردنه‌وه‌ی هه‌ندێـک خاڵ له پـێشـنیاره‌که‌ی ئێران‌دا. بابه‌ته‌کان زۆر ته‌کنیکین، له‌وانه ئاسـتی پـیتاندنی سووته‌مه‌نیـیه ناوکیـیه‌کان و هه‌روه‌ها تاووتوێکردنی کۆمه‌ڵه سزاکانی سه‌ر.
یه‌ک له‌وانه‌ی له‌م وتووێژه نوێـیانهدا پـێی گه‌یشـتوون، ئه‌وه‌یه قسه و باسی هێرشکردنه سه‌ر داموده‌زگا ناوکیـیه‌کانی ئێران که‌م بووه‌ته‌وه.
ئێرانیش کاره‌کانی پـیتاندن وتوێژینه‌وه ناوکیـیه‌کانی خاوکردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پـرۆفیسۆر ئه‌لێگزانده‌ر ڤاوتڕاڤێرس له سه‌نته‌ری جنێڤ بۆ ڕێبازی ئاسایشی ده‌ڵێت قسه و باسی شه‌ڕ جارێـکی دیکه دووباره ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ربێت و ئه‌م وتووێژانه به‌ره‌وپـێشـچوونی گرنگ به خێرایی نههێنـنه دی.
ڤاوتڕاڤێرس: " مه‌ترسی گه‌وره له‌وه‌دایه پـرۆسه‌که خاوبکرێته‌وه یان ڕابگیرێت، با ئێمه زۆر ڕوون و ئاشـکرا بین، ئه‌م ده‌رگایه‌ی ئێسـتا به ڕووی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که کراوه‌ته‌وه ڕه‌نگه له ناکاو دابخرێت. بۆیه ده‌بێت وریا بین و به ئاگابین له مه‌سه‌له‌ی کات که زۆر گرنگه."
وتووێژهکاران ده‌زانن له ژێر گوشاری کاتدان و هه‌ردوولا ده‌ڵێن ئاماده‌ن به خێرایی هه‌نگاو به‌ره‌و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که بنێن. یه‌که‌م کۆبوونه‌وه که له مانگی ڕابردوودا به‌ڕێوه‌چوو، زۆر گرنگ بوو بۆ ده‌سـتپـێـکردنی قۆناغێـکی نوێ. ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه نیشـانی بدات ئایه به‌ره‌وپـێشـچوونی ڕاسته‌قینه شیانی هه‌یه بـبێت یان نا.