ده‌سه‌ڵاتدارانی چین ده‌ڵێن کابرایه‌کیان ده‌ستگیر کردووه که گومانباره له دانانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک بۆمب له ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسه‌کانی پارتی کۆمۆنیستی فه‌رمانڕه‌وای وڵاته‌که له باکوری چین که بوونه مایه‌ی کوژرانی که‌سێک و بریندار بوونی 8 که‌سی تریش.
کاربه‌ده‌ستان له هه‌رێمی شانگزی ده‌ڵێن فینگ ژیجون ی ته‌مه‌ن 41 ساڵ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیر کراوه له شاری تای یوان‌ی پایته‌ختی هه‌رێمه‌که و ده‌شڵێن دانیشی ناوه به تاوانه‌که‌یدا.
ده‌سه‌ڵاتداران گوتوویانه پۆلیس له ماڵی فینگدا ده‌ستیان کردووه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک بۆمب و هه‌روه‌هاش که‌ره‌سته و پێداویستیه‌کانی دروستکردنی بۆمبیشدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا باس له‌وه نه‌کراوه مه‌به‌ست له‌و هێرشه چی بووه کردویه‌تی به‌ڵام پۆلیس ده‌ڵێت پێشتر فینگ ژیجون نۆ ساڵ زیندانی کراوه به‌هۆی دزیکردنه‌وه.
ئه‌م ڕووداوه‌ش نزیکه‌ی هه‌فته‌یه‌ک پاش سوتاندنی ئۆتۆمبێلێک و ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌یدانی تیانانمین هات که بێژینگ لۆمه‌که‌ی له ئه‌ستۆی موسڵمانه جوداییخوازه‌کان ناوه.
له‌و ڕووداوه‌شدا وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی چین ده‌ڵێن سێ که‌س به ئۆتۆمبێلێکه‌وه خۆیان کردووه به‌ناو ژماره‌یه‌ک گه‌شتیاردا و ئاوریان له ئۆتۆمبێله‌که به‌رداوه و هه‌ر سێ که‌سی ناو ئۆتۆمبێله‌که و دوو گه‌شتیاریش له‌و ڕووداوه‌دا مردوون و ده‌یان که‌سی تریش بریندار بوون