Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: سیاسه‌تی ناوخۆی و ده‌ره‌وه‌ی ئێران


له‌و ده‌مه‌ی ڕژێمی ئێران نه‌رمی له‌ به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی نیشـان ده‌دات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی، به‌ پـێچه‌وانه‌وه‌ له‌ ناوه‌وه‌ی وڵات زیاتر ده‌سـتی به‌ سه‌رکوتکردنی نه‌یارانی کردووه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ هه‌رێمه‌‌ کوردی و بلوچ و ئه‌هوازیـیه‌کاندا.
سه‌رکوتکردنه‌کان گه‌یشـتوونه‌ته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌سانێـک که‌ بۆ چه‌ندین سـاڵ بوو زیندانیکرابوون له‌ سێداره‌ بدرێن. دوایـینیان له‌ سێداره‌دانی شێرکۆ مه‌عارفی و حه‌بیبوڵـڵا گوڵپه‌ری‌پوور و ره‌زا ئیسماعیلی.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه‌ بێ ده‌نگی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ئێران له‌ کاتێـک باس له‌ قۆناغێـکی نوێ له‌ ئێراندا ده‌کرێت له‌گه‌ڵ هاتنی حه‌سه‌ن ڕوحانی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایـیه‌کی زۆری خه‌ڵـکی کوردی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه‌.
هاوکات خه‌ڵکێـکیش هه‌ن گله‌یی و گازنده‌یان له‌ حزبه‌ کوردیـیه‌کانه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگاداری مه‌ینه‌تیـیه‌کانیان نین و ته‌نها له‌ دوره‌وه‌ قسه‌ له‌سه‌ر به‌سه‌رهاته‌کانیان ده‌که‌ن.
ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانه‌کان بوون:
سه‌ڵاح مه‌جید پـور، شـاره‌زای کاروباری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه‌ له‌ ئه‌وروپا.
شاهۆ حوسه‌ینی، نوێنه‌ری حزبی دیموکراتی کوردسـتانی ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
please wait

No media source currently available

0:00 0:47:46 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG